(Translated by https://www.hiragana.jp/)
پێپا پیگ - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێپا پیگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەرکەوتنی پێپا پیگ لە شانشینی یەکگرتوو.

پێپا پیگ زنجیرە ئەنیمەیشنێکی تەلەڤیزیۆنی منداڵانەیە لە دەرھێنانی ئاستلی بەیکەر دەیڤیس لەگەڵ میدیای ئینتەرتەینمێنت وۆرک، نیک جۆنیۆر و چانەڵ ٥. زنجیرەکە باس لە بەرازێک دەکات بە ناوی پێپا، خێزانەکەی و ھاوڕێکانی. زنجیرەکە بۆ یەکەم جار لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٤ پەخشکرا، و لە ئێستادا ٦ وەرزی پێپا پیگ بڵاوکراونەتەوە، نوێترینیان کە لە شوباتی ٢٠١٩ بوو لە شانشینی یەکگرتوو. زنجیرەکە لە ١٨٠ ناوچە لە شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Peppa Pig moved from Labour event". BBC News. 27 April 2010.