ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌ی ئێران سامانی پێ تومه‌تبار کردووه پارتی ژیانی ئازاد، باڵی ئێرانی پارتی کرێکارانی کوردستانه.
جمهوری تیرۆری ئیسلامی لە ئێران کە چوار دەهەیە سەرقاڵی سێدارو کوشتنەو تەنها بە زیندان و کوشتن خۆی بە پێوە ڕاگرتوە، دوێنێ 20/02 سامانی نه‌سیمی که ته‌مه‌نی تەنها 22 ساڵه له‌گه‌ڵ پێنج لاوی تری به تۆمه‌تی سیاسی بوون له سێداره‌دا.
کۆماری سێدارە لە ئێران ئه‌م حوکمه‌ی له کاتێکدا به ئه‌نجام گه‌یاند که چه‌ندین رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی داوایان له ئێران کرد که ئه‌و گه‌نجه له‌به‌ر بچووکی ته‌مه‌نی له سێداره نه‌دات، وەلێ کۆماری خوێن چونکە تەنها بە ڕشتنی خوێنی ئینسان دەژی گوێی به‌م داوایەی ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌داو حوکمه‌که‌ی ئه‌نجام دا،تا ئێستا سەدان جار جمهوری ئیسلامی لەسەر سێدارەی لاوان ونەوجەوانان لەسەر ئاستی دنیا خراوەتە ژێر فشار،بەڵام لەسەر کارە دژە مرۆڤایەتیەکانی خۆی هەربەردەوامەو دنیایش هەڵوێستێکی جدی بەرامبەری نەبووە،جگە لە کۆمەڵێ هاتو هاواری مێدیایی و داواکردنی بێ نەتیجە.
خێزانی سامان نه‌سیمی دوێنێ رایانگه‌یاند که ته‌له‌فونیان له‌لایه‌ن قاتڵانی کوڕەکەیانەوە بۆ کردوون که ” کوڕه‌که‌یان له سێداره دراوه”.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵ سامان وه‌ک دەسەلاتدارانی ئێران ڕایانگەیاندوە تاوانەکەی دژایەتیکردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بووه”و له نیسانی 2013 له دادگای شاری مهاباد حوکم دراوه به‌تۆمه‌تی دژایه‌تیکردنی هێزه‌کانی ئێران له‌رێگای چه‌که‌وه ئه‌و ده‌مه سامان نه‌سیمی 17 ساڵ بووه که ده‌ستگیرکراوه‌و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت له‌ژێر زه‌بری ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌داندا به‌زۆر ” ئیعترافی” پێکراوه.
سامان نه‌سیم له 15-2 گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ورمێ بۆ له‌سێداره‌دان و 20-2 له سێداره درا.