(Translated by https://www.hiragana.jp/)
بەڕێوەبەری ناسا - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەڕێوەبەری ناسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی ناسا، بەرزترین بەرپرسی ناسا، دەزگای نیشتمانیی فڕینی بۆشاییی ئەمریکایە. بەڕێوەبەر سەرۆکی بڕیاردەری ناسایە، بەرپرسیارە لە دابینکردنی ڕوونکردنەوە بۆ دیدگای دەزگاکە و خزمەتکردن وەک سەرچاوەیەکی سەرکردایەتیی نێوخۆیی لەناو ناسادا. ھەروەھا خاوەن نووسینگەکە شوێنێکی گرنگی ھەیە لە چوارچێوەی سیاسەتی فڕینی بۆشاییی ئەمریکادا، و لەلایەن جێگری بەڕێوەبەرێکەوە یارمەتی دەدرێت. بەڕێوەبەر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، بە ئامۆژگاری و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، دەستنیشان دەکرێت و دواتر بە ئارەزووی سەرۆک خزمەت دەکات. بیڵ نێڵسن، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ئاسمانی لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ەوە وەک بەڕێوەبەر دەستی بەکار کردووە.

بەڕێوەبەرەکە وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناسا کاردەکات، لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات سەبارەت بەو سەرکردایەتییەی کە پێویستە بۆ گەیشتن بە ئەرکی دەزگاکە. ئەم سەرکردایەتییە پێویستی بە خستنەڕووی دیدگای دەزگاکە، دانانی ئەولەوییەت و سیاسەتە نێوخۆیییە بەرنامەیی و بوودجەیییەکانی و ھەڵسەنگاندنی دەدای دەزگاکە ھەیە.

یەکەم بەڕێوەبەری ناسا دکتۆر تی کیت گلێنان بوو، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا پڕۆژە جیاوازەکانی لە توێژینەوەکانی پەرەپێدانی فڕینی بۆشایی لە ئەمریکا کۆکردەوە. دانیاڵ گۆڵدین بۆ درێژترین ماوەی (نزیکەی ١٠ ساڵ) ئەو پۆستەی بەدەستھێناوە، و زیاتر بە پێشەنگایەتیکردنی ڕێبازی «خێراتر، باشتر، ھەرزانتر» بۆ بەرنامەکانی فڕینی بۆشایی ناسراوە. تاکە کەسێک کە دووجار ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بریتییە لە جەیمز سی فلێچەر کە دوای «کارەساتی چالنجەر» گەڕایەوە بۆ ناسا.

بەڕێوەبەری ئێستای ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پیران و ئاسمانی بێڵ نێڵسن، کە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ لەلایەن جۆ بایدنی سەرۆککۆمارەوە کاندیدکرا.

سەرچاوەکان