(Translated by https://www.hiragana.jp/)
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

پەیپەر ماریۆ: ئۆریگامی کینگ (بە ئینگلیزی: Paper Mario: The Origami King) کایەیەکی ڕۆڵگێڕانە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، لەلایەن کۆمپانیای "ئینتێڵجێنت سیستمز" پەرەی پێدراوە، و لەلایەن نینتێندۆوە بڵاوکراوەتەوە بۆ کۆنسۆڵی نینتێندۆ سویچ. ئەم یارییە شەشەمین یارییە لە زنجیرەی "پەیپەر ماریۆ" کە بەشێکە لە فرانچایزی ماریۆ و دوای یاری "پەیپەر ماریۆ: کەڵەر سپڵاش" (٢٠١٦) دێت. چیرۆکەکە باسی گەشتی ماریۆ و ھاوڕێکانی دەکات کە ھەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە گۆڕینی شانشینی قارچک بۆ ئۆریگامی. بۆ ئەم مەبەستە، ماریۆ دەبێت کۆشکی شازادە پیچ لە پێنج ڕیزەکاغەزی ڕازاوە ڕزگار بکات کە بەسەر شانشینەکەدا درێژبوونەتەوە.

«ئۆریگامی کینگ» شێوازی یاریکردنی تێکەڵاوی ھەیە، کە تێیدا توخمەکانی ئەکشن-سەرکێشی، ڕۆڵگێڕان و یارییە مێشکییەکان تێکەڵ دەکات. یاریکەر کۆنترۆڵی ماریۆ دەکات و گەشت بە جیھانی کراوەدا دەکات، شەڕی دوژمنەکان دەکات بە شێوەی نۆرە. شەڕەکان سیستەمێکی مەتەڵی شێوە ئەڵقەیی بەکاردەھێنن. دوژمنەکان لەسەر بازنەیەک دادەنرێن، کە چوار ئەڵقە و ستوونی زیادەی ھەیە. یاریکەر دەتوانێت ئەڵقەکان بۆ چەپ، ڕاست، سەرەوە، یان خوارەوە بسوڕێنێتەوە بۆ ڕیزکردنی دوژمنەکان، کە وا دەکات بە خێرایی شکستیان پێ بھێنرێت.

تیمی گەشەپێدانی «ئۆریگامی کینگ» جەختیان لەسەر داھێنان کردەوە زیاتر لە یارییەکانی پێشووی ئەم زنجیرەیە. بە پێشبینیکردنی ئەوەی کە ناتوانن ھەموو لایەنگرێک ڕازی بکەن، کۆمپانیای «ئینتەلیجێنت سیستمز» بەرەو دروستکردنی چەمکی تەواو نوێ چوو. ئۆریگامی و کۆنفێتی وەک جۆرێکی نوێی چەمکی کاغەزی بەکارھێنران. گەشەپێدەرەکان شێوازی یاریکردنی ھێڵی ئاسایییان گۆڕی بۆ فۆرماتی جیھانی کراوە و دوژمنی نوێیان بەکارھێنا کە پەیوەندیان بە فرانچایزی ماریۆوە نەبوو. نینتێندۆ نیازی وابوو یارییەکە لە پێشانگای ئی ٣ی ٢٠٢٠ ڕابگەیەنێت وەک بەشێک لە یادی ٣٥ەمین ساڵیادی سووپەر ماریۆ برۆس (١٩٨٥)، بەڵام بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پێشانگاکە، یارییەکە جیا لە ئاھەنگەکانی یادەوەری ئاشکرا کرا.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
ئەلبێرتۆ فوجیمۆری لە ساڵی ١٩٩١
ئەلبێرتۆ فوجیمۆری لە ساڵی ١٩٩١

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • لەساڵی ١٥٠٢ دا، دۆزه‌ره‌وه‌‌و گه‌ڕیده‌ی‌ به‌ناوبانگ، کریستۆفەر کۆڵۆمبس گه‌یشته‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ کۆستاریکا، به‌وه‌ش دوایین گه‌شتی‌ خۆیی‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ جیهانی‌ نوێ‌ ئه‌نجامدا.
  • لەساڵی ١٨٥١ دا، ڕۆژنامه‌ی‌ نیویۆرک تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ڕۆژنامه‌ گرنگه‌كانی‌ جیهان‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.
  • لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، گۆرانیبێژ مەرزیە فەریقی کۆچی دوای کرد لەژێر نەشتەرگەری دڵدا.


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧١٬١٤٩ وتار و ١٦٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٤٬٤٩٠ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٦٤ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٧١٬١٤٩ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.