(Translated by https://www.hiragana.jp/)
ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Min.neel - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Min.neel

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناساندن

من چەند ساڵێکە کە بەشداری ویکیپیدیای کوردی ناوەندی دەکەم. لەم ماوەدا بە ڕێنوێنییەکانی دیکەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکی توانیومە کە خزمەت بە کۆمەڵگای ویکیپیدیا بکەم. زۆربەی جاران وتارەکانم سەبارەت بە پزیشکی و تەندروستین بەڵام وتاری تریشم نووسیوە. ئێستاش ماوەیەکە کە زۆرتر خەریکی خاوێنکاری وتاری دیکەی بەکارهێنەران دەبم. ئێستا ماوەیێکە کە بەڕێبەری هەرە چالاکی ویکیپیدیاکەمان، کاکە چالاک، ناچالاکە و ئەمە منی هان دا کە تێبکۆشم تا ڕادەی توانایی شوێنی کاکە چالاک پڕ بکەمەوە هەر چەند کە هیوادارم کاکە چالاکەکەمان بگەڕێتەوە و هیچ گرفتێکی بۆ پێش نەهاتبێت. ئیشەڵا کە ئەم هەنگاوەی من و کاکە پیرەهەڵۆ و کاکە محەممەد خێر بێت و ویکی کوردی ناوەندی لە هەموو کات باشتر ببێت. مادیوتووێژ (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏٠٩:٥٧، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]