(Translated by https://www.hiragana.jp/)
تەقینەوەکانی ٢٠٢١ی بەغدا - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەقینەوەکانی ٢٠٢١ی بەغدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەقینەوەکانی ٢٠٢١ی بەغدا
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای بەغدا
جێBab Al-Sharqi
پۆتانی شوێن٣٣°١٩′٥١″N ٤٤°٢٤′٤٥″E
کاتی ڕوودان٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
چەک و تەقەمەنیexplosive belt
Map


تەقینەوەکانی ٢٠٢١ی بەغدا ھێرشێکی تیرۆریستی بوو کە دوو خۆکوژ لە بازار لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدای عێراق ئەنجامیان دا.[١] ھێرشەکان بەلایەنی کەمەوە ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون[٢] ھێرشێکی دەگمەن بوو لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، چونکە لە دوای شکستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام لە ساڵی ٢٠١٧ەوە شاری بەغدا ھیچ ھێرشێکی لەو جۆرەی بە خۆوە نەبینیوە[٣] بەھۆی ئەم تەقینەوەیە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی ناوخۆ و بەرگری عێراق ڕێکخست بڕیاریداوە ھەنگاو بنێت بۆ گۆرینی ھەندێک لە بەرپرسە ئەمنی و ھەواڵگرییەکان.[٤]

ڕووداوەکە

[دەستکاری]

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، یەکەم خۆکوژ لەبازاڕی بالییە خۆی تەقاندووەتەوە، کە بازاڕێکە جلوبەرگی بەکارھاتووی تێدا دەفرۆشرێت، دووەم تەقینەوە لە گۆڕەپانی تەیەران بوو لەناوەڕاستی بەغدا کەسێک " پاش ئەوەی بانگەشەی نەخۆشبوونی دەکردو خەڵک لەدەوری کۆدەبوونە " خۆی تەقاندەوە پاشان خۆکوژێکی تر " دوای ئەوەی خەڵک کۆبووەوە بۆ گواستنەوەی ئەو قوربانیانەی کە لەتەقینەوەی یەکەمدا برینداربوون " خۆی تەقاندەوە.

بەرپرسیارێتی

[دەستکاری]

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان ڕاگەیاند. ئەمەش دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لەو ڕووداوە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکەیان شیعەکانی کردووەتە ئامانج.[٥][٦]

کاردانەوەکان

[دەستکاری]

ناوخۆیی

[دەستکاری]
  • بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆری کۆمەڵەیەتی تویتەر پەیامێکی داناو وتی «تەقینەوەکانی ئەمرۆ بۆ لێدان بووە لە دەستکەوتە نیشتمانییە گەورەکان، ئێمە بەتووندی بەرامبەر ئەو ھەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت نائارامی لە وڵاتدا دروستبکەن داوا لە خودا دەکەم قوربانییەکان بخاتە بەردەم میھرەبانی خۆی و، شیفای بریندارەکان بدات».
  • د. بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: «بە توندی ئەو کردەوە تاوانکارانە سەرکۆنە دەکەین و داواش لە فەرماندە ئەمنییەکانی بەغدا دەکەین، بە زووترین کات ڕێکاری ئەمنی توند بگرنە بەر و کار بکەن بۆ دۆزینەوەی شانە نووستووەکانی تیرۆرستان».[٧]
  •  کوردستان: سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان: " بەتوندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە خۆکوژییە دەکەین کە ئەمڕۆ لە بەغدا بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە ھاوڵاتیانی عێراقی کردە ئامانج و ژمارەیەکی زۆریان شەھید و بریندار بوون "[٨]

نێودەوڵەتی

[دەستکاری]
  •  نەتەوە یەکگرتووەکان: نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند «ئەم کردە چەپەڵانە نابنە ھۆی لاوازکردنی کاروانی عێراق بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی».
  •  ئێران: محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند «لە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدادەوە بۆ پێڵاو لێستنەوەی نەتەنیاھوو ھەموویان یەک ئامانجیان ھەیە: سەرۆکێکی دیکەی ئەمریکا بخەنە تەڵەوە بۆئەوەی خوێن و سامانی ئەمریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا خەرجبکات».
  •  تورکیا: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی کرد و ڕوونی کردەوە کە بە خەم و خەفەتی قووڵەوە ھەواڵی قوربانیی تەقینەوە تیرۆریستەیەکانی پێگەیشتووە. وەزارەتی دەرەوە سەرەخۆشی بۆ حکوومەت و خەڵکی عێراق دەڕبڕی و لە لێدوانەکەدا پشتگیری تورکیای بۆ عێراق لە شەڕی دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دووپات کردەوە.
  • عەرەبستانی سعوودی: وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕێگەی تویتتێکەوە تەقینەوەکانی بەغدای شەرمەزار کرد و وتی: «تەقینەوە خۆکوژییەکەی ناو مەیدانی تەیەران لە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق بەتوندی ئیدانە و مەحکوم دەکەین کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە»
  • ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو ئیدانەی ئەو ھێرشەی کرد و نایف ئەلحاجرەف ئەمینداری گشتی " پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان پێشکەش کردو ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست " ”[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ساحة الطيران وسط بغداد: عشرات القتلى في تفجيرين انتحاريين في سوق للملابس المستعملة». bbc. لە 21ی کانوونی دووەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ «تەقینەوەی خۆکوژیی بەغدا: 32 کوژراو و 110 بریندار ھەن». rudaw. لە 21ی کانوونی دووەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ «Suicide Bombing in Crowded Baghdad Market Kills at Least 32». nytimes. لە 21ی کانوونی دووەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ «کازمی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ڕێکخست». kurdistan24. لە 21ی کانوونی دووەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  5. ^ «Iraq bombing: IS says it was behind deadly suicide attacks in Baghdad». BBC News. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Islamic State claims responsibility for Baghdad's suicide attack». Reuters. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «د. بەشیر حەداد سەرکۆنەی کردەوە تیرۆرستییەکەی بەغدا دەکات». kurdistan24. لە 21ی کانوونی دووەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  8. ^ «سەرۆکایەتی ھەرێم سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکانی بەغدا دەکات». kurdistantv. لە 21ی کانوونی دووەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  9. ^ «Saudi Arabia, GCC condemn twin suicide bombing in central Baghdad». arabnews. لە 22ی کانوونی دووەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)