(Translated by https://www.hiragana.jp/)
تەقینەوەکانی ٢٠٢٤ی کرمان - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەقینەوەکانی ٢٠٢٤ی کرمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەقینەوەکانی ٢٠٢٤ی کرمان
بەشێکە لەterrorism in Iran
وڵاتئێران
جێKerman Martyrs Cemetery
کاتی ڕوودان٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
چەک و تەقەمەنیexplosive belt
بەستەری وەسفکراوhttps://baike.sogou.com/v216846954.htm
تاوانباردەوڵەتی ئیسلامی – ویلایەتی خۆراسان

لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی لە گۆڕەکەی لە ڕۆژھەڵاتی کرمان لە ئێران، بەھۆی تەقینەوەی دوو بۆمب پەکخرا. لەو ھێرشانەدا لانیکەم ٩١کەس کوژران [١]و ٢٨٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.[٢][٣] حکوومەتی ئێران ئەم کردەوەیەی بە ھێرشی تیرۆریستی ناساند[٤] سەرەڕای تەقینەوەکانی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سولەیمانی لە زێدی خۆی لە کرمان، ڕێوڕەسمەکان بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سولەیمانی لە شاری تاران بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەوان ئیبراھیم ڕەئیسی و ئیسماعیل قائانی بەڕێوەچوو. بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەک نوێنەری وڵاتانیش لەم مەراسیمەدا ئامادەبوون. داعش لە ٤ی کانوونی دووەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان گرتە ئەستۆ و ڕای گەیاند تەقینەوەکان لە ڕێگای دوو کەسی خۆکوژ ئەنجامدراون.[٥]

عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوو ڕۆژ پێش تەقینەوەکان لەگەڵ بنەماڵەی قاسم سولەیمانی کۆبووەوە.[٦][٧]

پاشخان

[دەستکاری]
گڵکۆی قاسم سولەیمانی لە گۆڕستانی شەھیدان لە کرمان، ٢٠٢١

ڕۆژی ٣کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی لە ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە عێراق لەلایەن ئەمریکاوە کوژرا. سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوو. سولەیمانی پێگەیەکی کاریگەری بەرچاوی لە ئێراندا ھەبوو، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بە دووەم کەسایەتی بەھێزی وڵات دادەنرێت لە دوای خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی. وەک سەرۆکی سپای قودس کە قۆڵی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵاتی سوپای پاسداران، ڕۆڵێکی سەرەکی لە داڕشتنی سیاسەتی ئێران لە سەرانسەری ناوچەکەدا بینی. سولەیمانی بەرپرسیار بوو لە سەرپەرشتیکردنی ئەرکە نھێنییەکان و پێشکەشکردنی ڕێنمایی، بوودجە، چەک، ھەواڵگری و پشتیوانی لۆجستی بۆ حکوومەتە ھاوپەیمانەکان و گرووپە چەکدارەکان، لەنێویاندا حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان.[٤][٨]لە کاتی ناشتنی سولەیمانی لە شاری کرمان لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لانیکەم ٥٠ کەسی گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.[٤] تەقینەوەکانی شاری کرمان لەکاتێکدا بوو کە گرژییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بەرزبوونەتەوە دوای شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ساڵی ٢٠٢٣. ڕۆژێک پێش بۆردومانەکان، ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە لوبنان بووە ھۆی کوژرانی ساڵح عارووری جێگری سەرۆکی حەماس[٤] لەکاتێکدا ھەفتەیەک پێشتر ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل سەید ڕەزی مووسەوی ژەنەراڵی ئێرانی لە سووریا کوشت.[٩] تا ساڵانی ٢٠٢٠، دەوڵەتی ئیسلامی و گرووپە توندڕەوەکانی دیکەی سوننە ھێرشی ھاوشێوەیان لە وڵاتی زۆرینەی شیعە دەستپێکردووە.[١٠]

کاردانەوەکان

[دەستکاری]

ناوخۆیی

[دەستکاری]

نێودەوڵەتی

[دەستکاری]
  • ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا سەرەخۆشی لە قوربانیانی ئەو ھێرشانە کرد.[١٥]
  • تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی پۆستێکی سۆشیال میدیاوە سەرەخۆشی خۆی بۆ گەلی «دۆست و برا» ئێران دەربڕی.[١٦]
  • پاکستان جەلیل عەباس جیلانی، وەزیری دەرەوەی پاکستان بە توندی ئیدانەی «ھێرشە تیرۆریستییە نامرۆڤەکان»ی کرد و وتی «پاکستان لەم کاتژمێرەی خەم و پەژارەدا ھاوسۆزی لەگەڵ ئێران وەستاوە».[١٧]
  • وەزارەتەکانی دەرەوەی عێراق عێراق،[١٨] ئەرمەنستان ئەرمینیا و ئازەربایجان ئازەربایجان[١٩] پشتیوانیان بۆ گەلی ئێران دەربڕی.[١٨]

ڕێکخراوەکان

[دەستکاری]

نەتەوە یەکگرتووەکان نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا یەکێتی ئەورووپا ئەو ھێرشەیان شەرمەزار کرد.[١٨]

گرووپە چەکدارەکان

[دەستکاری]

حەسەن نەسروڵڵا ڕای گەیاند، قوربانیانی تەقینەوەکان «شەھیدان بوون کە لەسەر ھەمان ڕێگا و دۆزی و شەڕێک گیانیان لەدەستداوە کە لەلایەن» سولەیمانییەوە سەرکردایەتی کرابوو.[٤] ھەروەھا بزووتنەوەی حووسییەکان لە یەمەن ئەو ھێرشانەی شەرمەزار کرد[١٨]

بەرپرسیارییەتی

[دەستکاری]

ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران ئیسرائیلی بە ھۆکاری ئەو ھێرشە زانی و ھۆشداریی بە " ڕژێمی زایۆنی " دا کە "باجی ئەم تاوانە و تاوانەکانی دیکە دەدات".[٢٠] ھەروەھا محەممەد موخبەر جێگری سەرۆککۆمار و موحسین ڕەزایی ئیسرائیلیان بە ھۆکاری تەقینەوەکان زانی.[٢١][٢٢] ئەمریکا ڕای گەیاند کە ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە ھەبێت کە ئیسرائیل دەستی ھەبووبێت لە تەقینەوەکەدا.[٢٣]ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ئێرانی-ئەمریکی، مەسیح عەلینەژاد، بانگەشەی ئەوەی کرد کە تەقینەوەکان بۆ تاوانبارکردنی ئەمریکا یان ئیسرائیلە.[٢٤] بە ھەمان شێوە، بێنی سەبتی، زانای ئێران لە پەیمانگای تەلئەبیب بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی حکوومەت و ھەروەھا نزیکترین کەسوکار و ھاوکارەکانی سولەیمانی، لەنێویاندا زەینەب، لە ھیچ شوێنێک نزیک نەبوون لەو ڕووداوە دیارە، ئەمەش گومانی لێکەوتەوە کە ئەوان لەوانەیە ئاگادارکرابێتەوە لە ھێرشێکی چاوەڕوانکراو.[٢٤] ئێران ئینتەرناشناڵ پشتڕاستی کردەوە کە زەینەب، کچی سولەیمانی لە کاتی ھێرشەکەدا لە تاران بووە. بەپێی ھەواڵێکی سی ئێن ئێن، شرۆڤەکاران و بەرپرسێکی ئەمریکی گریمانەیان کردووە کە تەقینەوەکە نیشانەی ھێرشی تیرۆریستی تێدابێت، ھاوشێوەی ھێرشەکانی داعش لە ڕابردوودا.[٢٥] ڕۆب ماکیر باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە ئێران بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ڕوون نییە کێ لە پشت تەقینەوەکانەوەیە.[٢٦] وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە مات میلەر ڕای گەیاندووە کە «ھیچ ھۆکارێکیان نییە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە ھەبێت کە ئیسرائیل بەشداربێت».[٢٥] ھەروەھا تێوەگلانی ئەمریکای ڕەتکردەوە و ئەو جۆرە تۆمەتانەی بە «گاڵتەجاڕانە» ناوبرد[١٨]

ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی

[دەستکاری]

داعش لە ٤ی کانوونی دووەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان گرتە ئەستۆ و ڕای گەیاند تەقینەوەکان لە ڕێگای دوو کەسی خۆکوژ ئەنجامدراون.[٢٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی شاری کرمان گەیشتە 91 کەس». www.rudaw.net. لە 2024-01-06 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)
  2. ^ "Iran says at least 84 were killed in blasts at a ceremony honoring slain general". The Washington Post. 4 January 2024. Archived from the original on 4 January 2024. Retrieved 4 January 2024.
  3. ^ Yee، Vivian (3 January 2024). «Bombing in Iran Kills Over 100, Sowing Confusion and Speculation». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە 2024-01-03 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-01-03 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا ب پ ت «Twin bomb blasts near Iran general Qasem Soleimani's tomb kill 73 – state TV». BBC News. 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ «داعش مسوولیت انفجارهای کرمان ڕا پذیرفت؛ کشته‌شدگان ڕوز جمعه تشییع می‌شوند». ایران اینترنشنال (بە فارسی). 2024-01-04. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-01-04 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  6. ^ «واکنش‌های گسترده به ادعای خامنه‌ای درباره «حرف خدا» از «زبان» او: «دیکتاتور» دیگر کنترلی بر خود ندارد». 2 January 2024. لە 2 January 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ «Martyr of Quds - Khamenei.ir». لە 3 January 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ «Iran says at least 73 killed in 'terror' blasts near grave of IRGC general Soleimani». Times of Israel. 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ «Israeli strike in Syria kills Iranian commander, Iran says». 25 December 2023. لە ڕەسەنەکە لە 1 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  10. ^ «Iran says at least 103 people killed, 141 wounded in blasts at ceremony honoring slain general». Associated Press. 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ «Confusion, speculation in Iran after twin blasts kill more than 80 people». Al Jazeera. 4 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 4 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  12. ^ «Iran says at least 103 people killed, 211 wounded in bombing at ceremony honoring slain general». Associated Press. 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  13. ^ «Iran Vows Response After Explosions Kill More Than 100 Near Ceremony For Slain General». Radio Free Europe/Radio Liberty (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  14. ^ «Sardar Radan in response to the terrorist attack in Kerman: We burn the root of terror» سردار ڕادان در واکنش به حمله تروریستی کرمان: ریشه ترور ڕا می‌سوزانیم (بە فارسی). 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 4 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  15. ^ «Deadly blasts rock ceremony for slain Iranian general Soleimani». France 24. 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  16. ^ «Türkiye expresses condolence upon the deadly terrorist attack in Iran». TRT. 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  17. ^ «Pakistan condemns 'inhuman terrorist attacks' in Iran as death toll surges past 100». Arab News.pk. 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  18. ^ ئ ا ب پ ت «'Heinous': World reacts to twin blasts that kill dozens in Iran». Al Jazeera. 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  19. ^ «Azerbaijan MFA condemns terror attack in Iran, extends condolences». Apa.az (بە ئینگلیزی). لە 4 January 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-01-03 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  20. ^ «واکنش ڕئیسی به جنایت تروریستی کرمان؛ «بدانید در مقابل این جنایت هولناک هزینه سختی خواهید داد»» [Raisi's reaction to Kerman's terrorist crime; "Know that you will pay a heavy price for this horrible crime"]. SNN.IR (بە فارسی). 2024-01-03. لە 4 January 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-01-03 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  21. ^ «واکنش معاون اول ڕئیسی به حادثه تروریستی کرمان/ محسن رضایی: منتظر پایانِ اسرائیل باشید/ کوثری: انتقام می‌گیریم – خبرآنلاین Raisi's first deputy's reaction to the terrorist incident in Kerman - Mohsen Rezaei: Wait for the end of Israel/ Kowshari: We will take revenge». لە 3 January 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  22. ^ «واکنش مهم به اقدام تروریستی کرمان | پایان اسرائیل؛ منتظر باشید! – همشهری آنلاین». لە 3 January 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  23. ^ חדשות (3 January 2024). «ארה"ב: אין סיבה להאמין שישראל מעורבת בפיצוצים הקטלניים באיראן». Ynet (بە عیبری). لە ڕەسەنەکە لە 4 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-01-03 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  24. ^ ئ ا «Tehran's Opponents See Possible False-Flag Operation in Deadly Attack Near Soleimani's Gravesite». The New York Sun (بە ئینگلیزی). 2024-01-03. لە 4 January 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-01-04 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  25. ^ ئ ا «At least 103 killed in blasts near Iranian military commander Qasem Soleimani's grave». CNN. 3 January 2024. لە 3 January 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 4 January 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  26. ^ «Ninety-five killed in bomb blasts near Iran general Qasem Soleimani's tomb - state TV». 3 January 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  27. ^ «داعش مسوولیت انفجارهای کرمان ڕا پذیرفت؛ شورای امنیت انفجارها ڕا محکوم کرد». ایران اینترنشنال (بە فارسی). 2024-01-04. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-01-04 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]