دەروازە:ئامار/وتاری ھەڵبژێردراو/١
لە بیردۆزی ئەگەر و ئاماردا ڤاریانس (بە ئینگلیزی: variance) یان لێکنەچوون پێوەرێکە لە پێوەرەکانی پەرتبوون و بۆ بەراوردکردن و شیکاریی پێدراوەکان بەکار دەھێنرێت. ڤاریانس بەم شێوە
ھێما دەکرێت و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە:
لێرەدا
ناوەندی پێدراوەکان و
ژمارەی پێدراوەکانە:
![{\displaystyle {\overline {x}}={\frac {1}{N}}\sum _{i=1}^{N}x_{i}={\frac {x_{1}+x_{2}+\cdots +x_{N}}{N}}}](https://wikimedia.org/api/rest_v1/media/math/render/svg/03fd66c0a5c3702f9ffb68356858bae1f1bef3a4)
زیاتر...
دەروازە:ئامار/وتاری ھەڵبژێردراو/٢
لادانی پێوانەیی (ھێما دەکرێت بە: σ) لە زانستی ئاماردا، پێوەرێکە لە پێوەرەکانی پەرتبوون و بۆ بەراوردکردن و شیکاریی پێدراوەکان بەکار دێت و بریتییە لە ڕەگی دووجای ڤاریانس. ڤاریانس بەم شێوە
ھێما دەکرێت و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە:
لەم ھاوکێشەدا
ناوەندی پێدراوەکان و
ژمارەی پێدراوەکانە:
![{\displaystyle {\overline {x}}={\frac {1}{N}}\sum _{i=1}^{N}x_{i}={\frac {x_{1}+x_{2}+\cdots +x_{N}}{N}}}](https://wikimedia.org/api/rest_v1/media/math/render/svg/03fd66c0a5c3702f9ffb68356858bae1f1bef3a4)
دەستەواژەی لادانی پێوانەیی یەکەم جار لەلایەن کارڵ پێرسۆن لە ساڵی ١٨٩٤ پێشنیار کرا.
زیاتر...
دەروازە:ئامار/وتاری ھەڵبژێردراو/٣
بەراوردکردنی ناوەند، ناوەڕاستە و باو
ناوەند (بە ئینگلیزی: Mean)، یان ناوەندی ژمێرەیی بەربڵاوترین پێوەرە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق، و لە ژیانی ڕۆژانەدا زیاترین بەکارھێنانی ھەیە. بۆ دۆزینەوەی ناوەندی کۆمەڵە بەھایەک، سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان.
ناوەندی کۆمەڵە بەھایەک وەک
، بەم شێوە
(دەخوێندرێتەوە: ئیکس بار) ھێما دەکرێت و بە زمانی بیرکاری بەم شێوە پێناسە دەکرێت:
![{\displaystyle {\bar {x}}={\frac {1}{n}}\left(\sum _{i=1}^{n}{x_{i}}\right)={\frac {x_{1}+x_{2}+\cdots +x_{n}}{n}}}](https://wikimedia.org/api/rest_v1/media/math/render/svg/4e3313161244f8ab61d897fb6e5fbf6647e1d5f5)
زیاتر...