(Translated by https://www.hiragana.jp/)
لۆگۆی ویکیپیدیا - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لۆگۆی ویکیپیدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی ویکیپیدیا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١
مۆڵەتCC BY-SA 3.0
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە
نوێنەرایەتیویکیپیدیا
ھێمایویکیپیدیا

دروشم یان لۆگۆی ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia Logo) گۆیەکی زەوی تەواونەکراوە کە لە پارچەی "جیگسۆ" دروست کراوە، ھەندێک پارچەی لە سەرەوەی گۆیەکەدا نەماوە، ھەریەکەیان بە "گلیفێک" لە سیستەمێکی نووسنی جیاوازەوە نووسراون.

وەک لە لاپەڕەکانی پێگەی چاپە ئینگلیزیییەکەی پڕۆژەکەدا نیشان دراوە، ھێمای وشەی "WIKIPEDIA" (دیزاین کراوە بە WɪᴋɪᴘᴇᴅɪA) کە لەژێر گۆی زەوییەکەدایە و لە خوارەوەشەوە دەقی "The Free Encyclopedia" بە فۆنتێکی ئازادی "لینوکس" داندراوە.[١][٢]

مێژوو

[دەستکاری]

پێش پەرەپێدانی لۆگۆی دروست، ویکیپیدیا ئاڵای ئەمریکای بەکاردەھێنا، وەک لۆگۆیەکی کاتی بۆ ماڵپەڕەکەی، لەلایەن جیمی وەیڵزەوە بۆ ماڵپەڕەکە زیادکرا. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠١ بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا دەستیان کرد بە پێشنیارکردنی لۆگۆی نوێ بۆ ماڵپەڕەکە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Poll، Philipp H. «New Wikipedia-Logo using LinuxLibertine». Libertine Open Fonts Project. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2018-08-09 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  2. ^ Oma L Gallaga (May 23, 2010)، New Globe, User Interface For Wikipedia، NPR، لە April 19, 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە January 6, 2019 ھێنراوە {{citation}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)