لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


سلام و علیکم.. ببورن مامۆستا پیرەهەلۆ من مافی پاسدراوی خۆگەڕم پێدراوە یاخود نا!؟ رێز و مەحەبەت.


مامۆستای به‌رێز..زۆر سوپاس بۆ ئه‌و رێنمایانه‌ی به‌منی ده‌ده‌ن..به‌و پێیه‌ی ئه‌من نوێم بۆیه‌ له‌ زۆر شتدا كێشه‌م بۆ دروست ده‌بێ.. زۆر سوپاس كه‌ بۆ یارمه‌تیه‌كانتان..دووباره‌ مه‌منونم.. — ئەم لێدوانە لەلایەن Yad nursi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

دەستکاری[دەستکاری]

Evnewlogocc0
سڵاو، زۆر سوپاس بۆ دەستکاریە بەنرخەکەت لەسەر وتاری ئێڤەنێسێنس لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی. دەتوانیت یارمەتیمان بدەیت لە فراوانکردنی جیھانی ئێڤەنێسێنس بە سەردانکردنی ویکیپرۆژەی ئێڤەنێسێنس، لەوێ گشت زانیارییەکان کۆکراونەتەوە و دەتوانیت یارمەتی بدەیت لە پەرەپێدان بەو وتارەی خۆت بەدڵتە، بەھیوای دەستکاری کردنێکی باش!

ژیار مێرلین وتووێژ ‏٢٢:٢٢، ١٠ی تەموزی ٢٠١٦ (UTC)

بەڕێوەبەرانی تەکنیکی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن Eyubm واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

واژووکردنی لێدوانی واژوونەکراو[دەستکاری]

سڵاو کاک Pirehelokan، بۆ واژووکردنی لێدوانە واژوونەکراوەکان پێشناز دەکەم بەکارھێنەر:Aram/unsignedhelper تاقی بکەیتەوە، کە ئەمە خۆگەڕانە کاتی واژووکردنەکەیش زیاد دەکات نەوەکوو تەنیا ناوی بەکارھێنەرەکە. ئەم لێدوانەم واژوو ناکەم و بۆ تۆی بەجێ دەھێڵم. سپاس!

Invitation for Functionary consultation 2021[دەستکاری]

Greetings, Admins of the emerging community,

I'm letting you know in advance about a meeting I'd like to invite you to regarding the Universal Code of Conduct and the community's ownership of its future enforcement. I'm still in the process of putting together the details, but I wanted to share the date with you: 10/11 July, 2021. I do not have a time on this date yet, but I will let you soon. We have created a meta page with basic information. Please take a look at the meta page and sign up your name under the appropriate section.

Thank you for your time.--BAnand (WMF) 15:14, 10 June 2021 (UTC)

وتارەکانی ئەڤەتار[دەستکاری]

سڵاو، نزیکەی مانگ و نیوێکە وتارەکانی ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤) و ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێنت لەبری ملکەچپێکەر ڕاگواستووەتە ھەواچەمێن بێ ئەوەی یەک دەستکاریش لە وتارە پەیوەندیدارەکانی بکەیت یان ھیچ نەبێ ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ناوەکەی بدەیت، کە بێ ئەوەی وتووێژ تەواو بێت یان ڕای ئەوانی تر وەربگریت، گواستوەتەوە. گەر تاقەتتان لە شتێک نییە بۆ خۆتانی پێوە خەریک دەکەن؟. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Zamand Karim ناوەکەی ڕوون کردەوە، بەڵام جەنابت بەبێ ھۆ لات دا. بنۆڕە ئێرە. ‎Gêjełûk ‏١٤:٤٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk جەنابم لە وتووێژی Pirehelokanـە یان لە شوێنێکی ھەڵە وتووێژی کردوە وا ئێوە وڵامتان دایەوە لەبری؟ بەھەرحاڵ، مەبەستم ئەو ڕوونکردنەوە ھەلەق و پەلەقە نەبوو کە داندرابوو، بەڵکوو پرسی دەیان وتاری دیکەی پەیوەست بەو ناوەیە، کە ناکرێ ھەریەکەو ناوێکی جیاوازیان لەبۆ دابنرێ. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim من لە وەڵامدانەوەدا ئازادم و پێویستم بە وەرگرتنی مۆڵەت نییە. ئەمەت نووسیوە: «ھیچ نەبێ ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ناوەکەی بدەیت»، ئەو ڕوونکردنەوەیە سەبارەت بە ناوەکەیە. پاشان، ئەو ڕوونکردنەوەیە وەرگێڕانی ئینگلیزییەکە و لە خۆیەوە نەیھێناوە.
بۆ مەسەلەی ناوەکان، ڕاست دەکەی. بانگی کاک ئارام بکە تا ھەموو «…ملەکەچپێکەری ھەوا»کان بکاتە «…ھەواچەمێن». ‎Gêjełûk ‏١٥:١٢، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk سا هاتمە وتووێژی پەڕەکەی خۆت ئەوکات دەتوانی بەدڵی خۆت لێدوان بدەی نە تاگم کردوی نە بەڕێوەبەریشیت + لە وتارە ئینگلیزییەکەی ھیچ بەشێکی تایبەت بە ناوی زنجیرەکە دانەنراوە نازانم باسی کام ڕوونکردنەوە دەکەیت. ناوەکانیش نە ملکەچپێکەر ڕای لەسەرە نە ھەواچەمێن، بۆیە دەبێ ناوێکی تریی بۆ دابنرێت. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim وەک وتم، ئازادم. تۆش ئازادیت. سەیری بەشی premiseی ئێرە بکە، ڕوونکردنەوەکە دەبینی. دروستیی ھەواچەمێن لە ئێرەدا سەلمێنراوە. ‎Gêjełûk ‏١٥:٥٥، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim بۆ ڕوونکردنەوەی ناوەکە، لە بەشی series overviewی ئێرەدا جوانتر باس کراوە و لەمەوە ھێناویەتی. ‎Gêjełûk ‏١٦:٠٩، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئێمەش لەو وتووێژەدا پشتڕاستمان کردوەتەوە ھەوا و ئاو و ئاگر و زەوی ناچەمێننەوە، ھەرخۆی پێویست بە ڕوونکردنەوە و پشتڕاستکردنەوە ناکات ئینسان گەر تۆزێک بیر بکاتەوە دەزانێ ئەم توخمانە بڕبڕەی پشتی مرۆڤ نین تا بچەمێنەوە. لەھەمان وتووێژ پێشنیاری چەند ناوێکی دیکەتان کرد کە ئێستا ڕێی تێدەچێت بۆی دابنێین، بۆ هەر لەسەر «چەماندن» سووریت؟. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٦:١٩، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim برای بەڕێزم، نووسەر چەماندنی بە کار ھێناوە، تۆ بۆ دەیگۆڕی؟ مەنتیقی نییە؟ بە نووسەرەکە بڵێ. ئێمە بەس وەردەگێڕین. پێم سەیرە تا ئێستا وتاری کیسەڵەکانیش دەفڕن -ت نەگواستۆتەوە. کیسەڵ کوا دەفڕێ؟ کیسەڵ کوا باڵی ھەیە؟ ‎Gêjełûk ‏١٦:٤٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk باسی چی دەکەی؟ بەجددیتە ناوی فیلمێکی وا بەراوردی ناوی ئەو زنجیرە ئەنیمەیشنییە دەکەیت؟ خۆم بە شتێکی گەورە نازانم لە ئاست وتووێژەکان بەڵام تائێستا هەر شتێکت لەسەر ئەم بابەتە وتووە وامزانیوە پێزانینێکت هەیە دەربارەی، ئەم قسەیەت کرد زانیم بۆ ئەوەش نابیت وڵامت بدرێتەوە، لەبەر خاتری من نا بۆ خاتری کاتی خۆت وتووێژ لە بابەتێکدا مەکە کە لێی نازانیت. ڕێزت هەیە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim تۆ کێشەت لەگەڵ چەماندن و مەنتیقینەبوونی وشەکە نییە. تۆ بەو ناوە، ملکەچپێکەر، ڕاھاتوویت و ناتەوێ بیگۆڕی. ھەر باویی وشەکەت بە لاوە گرنگە. ھەواچەمێن باو با، ھیچت نەدەوت. ‎Gêjełûk ‏١٧:٣٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئێستا لەم وتووێژە وتوومە هەر دەبێ «ملکەچپێکەر» دابنێین؟ تەنێ باسی باوبوونی وشەکەم کرد؟ ملکەچپێکەر نابێ چونکە لەگەڵ ھەستەکانی ئێوە ناگونجێ، هەواچەمێنیش لۆژیکی نییە، چارەسەر: یان داتاشینی وشەیەک یان دۆزینەوەی وشەیەکی گونجاوتر، تەواو. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٨:٠٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim: ھاوڕێی خۆشەویست من ئەوەی بە پێویستم زانی عەرزم کردیت. وەک وتم کێشەکە کێشەی ڕێزمانە نەک باسی شێوازی ویکیپیدیا. ڕێزمان وتووێژی نیە و یاسای نەگۆڕە.١+١=٢ وتووێژی لەسەر ناکرێ. ئیستەش ڕای ھاوڕێی بچووکتان ئەوەیە کە وەک من و ئازا و کەسانی تر عەرزمان کردیت ناوەئەیجنتەکان بکرێن بە ئاوچەمێن، ھەواچەمێن و... تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانیشدا ئەمە بکرێت. ئینجا لێرە ئەو بەشەی دەربارەی ناوەکەی دامنابوو لاتانبردووە. نازانم بۆ؟ تکایە باقیی وتووێژەکە ببەنە لاپەڕەی وتارەکە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ئەم وتووێژەم لێرە کرد چونکە ویستوومە پرسیارەکە ئاراستەی بەڕێزتان بکەم، تێبینیەکەم لابرد چونکە پێویست نەبوو (جارێ ناوەکەی گومانی لەسەرە، کە ئاماژەشم پێیداوە) و زانیاریەکانی نێوی تێکاڵاو بوون هەرکات ناوەکەی بە گشتیکرا تێبینییەکە دادەنێینەوە.
بابەتەکە ئەوە نییە، کاکە گیان «ھەواچەمێن» ھیچ ڕێیەکی تێناچێت، ئێستا من ناڵێم ئیلا دەبێ ملکەچپێکەری بۆ دابنێین (چونکە دەزانم نیوەتان پێی قەڵس دەبن، وەلێ ناوێکی بێ کێشەش بوو) گەر یەکێک بیەوێت گەڕان بۆ ئەڤەتارە ئەنیمەیشنیەکە بکات پێت وایە بنوسێت «هەواچەمێن»؟ ئەسڵەن بەستەری ویکیپیدیای بۆ دەهێنێت؟! یان خۆمان وشەیەکی بۆ دابتاشین یانیش بگەڕێین وشەیەکی بۆ بدۆزینەوە، دەنا هیچ لەگەڵ هەواچەمێن نیم.
زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خەریکی دوو بابەت تێکەڵ دەکەیت. کێشەی وێبی سیمانتیکی کوردی و ڕێزمانی کوردی. ئەوەی وێبی کوردی لاوازە یان مۆتۆری گەڕانی گووگڵ چی دەخاتە سەرەوە پەیوەندیی بە دروست و نادروستبوونی ناوێکەوە نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ئەوانەی باسم کردن کێشەی سەرەکین، جیا لە ملکەچپێکەر و چەمێن تۆ بڵێی لە چوار شێوەزاری سەرەکی و دەیان زار و زارۆچکەکەی زمانی کوردی وشەیەکی گونجاوتر نەبێ؟ و تکایە بە کوردی بنووسە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٩:٢٢، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من تێدەگەم لە بێتاقەتییەکەت، بەڵام زۆر جار لە ویکیپیدیادا شت بە دڵی ئێمە نابێ. من بۆ ئەم وتارە لەگەڵ باچەمێن بووم، بەڵام کۆڵم دا. ڕاستییەکەی بەڵگەیەکی تازە لەم وتووێژانەی ئێودا نابینم. پوختەی قسەکانتان دەبێ بەوە کە بیگۆڕن بە شتێکی تر جگە لە X-چەمێن. بە بڕوای من بۆ ماوەیەکی کورت واز لەو وتارە بێنن، چون بابەتەکە وەک شەڕەدەستکاریی لێ ھاتووە.سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر بمویستبا بەدڵی خۆم ناو دابنرێ ئەوا هەر لەسەر ملکەچپێکەر سوور دەبووم، ئێستا هاتوم بڵێم یان ناوی ئەو دوو وتارە بگەڕێنەرەوە ناوی پێشتر وەک باقی وتارەکانی تر یان ناوێک بدۆزنەوە و ڕێکبکەوین لەسەری، وەک گوتم گەر تاقەتتان لە شتێک نیە تێکیشی مەدەن. سپاس بۆ تۆش. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٩:٤٩، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]