مۆڵە ئێنتالپیی پێکھاتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆڵە ئینسالپی پێکھاتن (بەئینگلیزی: "standard enthalpy of formation" یان "standard heat of formation"، ھێما دەکرێت بە "ΔでるたHfO یان ΔでるたfHO")، ئەو گۆڕانە گەرمیەیە (ئینسالپی) کە ڕوو ئەدات لەئەنجامی پێکھاتنی مۆڵێکی ئاوێتەیەک لەشێوە جێگیرەکەی توخمەکانی و لەپلەی گەرمی °C ٢٥و پەستانی atm ١ دا.[١]

ھەر ئاوێتەیەک بەھای ΔでるたHfO ی دیاریکراوی خۆی ھەیە و بەھای ΔでるたHfOی توخمەکانیش لە جێگیرترین شێوەدا بە سفر دانراوە.

نیشانەی (O) لەسەر ΔでるたHf باری پێوانەیی دەنوێنێت، واتە °C ٢٥و پەستانی atm ١.

ئەو ئاوێتانەی بەھای ΔでるたHfO ـیان سالبە و بەرزە، زۆرتر جێگیرن، بۆ نموونە ΔでるたHfO ی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن زۆر جێگیرە دەکاتە Kj/mol ٣٩٣.٥، بەڵام ئەو ئاوێتانەی کەبەھای ΔでるたHfO ـیان مووجەبە یان کەمێک سالبە ناجێگیرن بۆ نموونە ΔでるたHfO ـی HI دەکاتە Kj/mol ٢٦.٥ بۆیە ناجێگیرە و لەپلەی گەرمی ژووردا شی دەبێتەوە.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا پەڕتووکی کیمیای پۆلی دوانزەھەمی زانستی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.