(Translated by https://www.hiragana.jp/)
چین - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆماری گەلی چینەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 35°N 103°E / 35°N 103°E / 35; 103

  ئەم وتارە سەبارەت بە کۆماری گەلی چین نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە چین (ڕوونکردنەوە).
کۆماری گەلی چین
[[ی چین |]]
پایتەختپیکەن
2°20′N 1°40′E / 2.333°N 1.667°E / 2.333; 1.667
گەورەترین شانگھای
زمانە فەرمییەکان زمانی ستانداردی ماندارین، زمانی ھەرێمەکان
دەوڵەت تاک حیزب - کۆمۆنیزم
 -  سەرۆک کۆمار ھۆجین تائۆ
 -  سەرۆک وەزیران ڤەن جیابائۆ
ڕووبەر
 -  ٩٫٥٩٦٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (سێھەم)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٩" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٠٧ ١٫٣٢١٫٨٥٨٫٨٨٨ (یەکەم)
 -  چڕی ١٠٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٣ھەم)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو ییوان (CNY)
ناوچەی کاتی UTC (UTC+٨)
پاوانی ئینتەرنێت .cn

کۆماری گەلی چین (بە مانداری: ちゅう人民じんみん共和きょうわこく, خوێندنەوە: ژۆنگھوا ڕێن-مین گۆنگھێ گوۆ ) کە زۆرتر بە چین (بە مانداری: 中国ちゅうごく, خوێندنەوە: Zhōngguó, ژۆنگ گوۆ) ناسراوە (بە چینیی سادەکراو: ちゅう人民じんみん共和きょうわこく, بە چینیی دێرین: ちゅう人民じんみん共和きょうわこく) وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ھەڵکەوتووە. شاری پەکین پایتەختی چینە. ژمارەی دانیشتووانەکەی بە زۆرتر لە ١٫٣ ملیار کەس مەزەندە کراوە، و بەمەش دەبێتە پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھان.

سیاسەتی ئێستا

[دەستکاری]

لەئێستادا دەسەڵاتی چین لەسەر جۆری سۆشیالیستی کۆمۆنیستی دەڕوات. لەم وڵاتەدا سیستەمی مەرکەزی پەیڕەو دەکرێت، و ھاوکاتیش چین وڵاتێکی تاکپارتییە؛ واتا فرەپارتی یان فرەحیزبی نییە. لە چین شی جین ثین سەرۆککۆمارە، و سەرۆک وەزیرانیش ڤەن جیابائۆیە.

ئابووری

[دەستکاری]
بازاڕێکی گەورەی چینی لەشاری شەنگەھای

دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە، چین لەسەر بیردۆزی مارکس و ئەنگەڵس ئابوورییەکی پتەوی داڕشت تاکو لە قەیرانەکان ڕزگار بێت. بەھۆی زۆریی دانیشتووانەوە، ئابووریی چین ھەردەم بەرەو پێشەوە چووە. لە ڕووی زۆریی داھاتی بەرھەمھێنانەوە، ئابووریی چینی لە پلەی دووەم دێت لەدوای ئەمریکا. ئابوورییەکەی لە ساڵی (٢٠١٤) (١١٬٦) ترلیۆن دۆلار بووە.

پەروەردە و فێرکردن

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٦ی زایینی، کۆماری چین بیری لەوە کردەوە کە گرنگیی زۆرتر بەلایەنی پەروەردە و فێرکردن بدرێت وەک لەوەی گرنگی بەلایەنی سەربازی و شەڕ بدات، ھەر بۆیە لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٠٧ ٣٩٨٬٥٦٧ خوێندنگای سەرەتایی و ٩٤٬١١٦ خوێندنگای ناوەندی بنیاد نراوە؛ ئەم ڕێژەیەش بۆ ڕێژەی دانیشتووان گونجاوە و، حکوومەتی چین لەماوەی پێنج ساڵدا زۆرتر لە ٢٨ ملیارد دۆلاری لە کەرتی پەروەردەدا خەرج کرد. چین لە کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگا کەمتەرخەم نەبووە؛ جۆرەھا زانکۆی جۆراوجۆری لە گشت بوارەکان کردووەتەوە. لە ناوبانگترینیان:

  • لە شاری پەکین: زانکۆی پەکین، زانکۆی چینگوا، زانکۆی پەکین تایبەت بە مامۆستایان، زانکۆی ڕەنمین.
  • لە شاری شەنگەھای: زانکۆی شەنگەھای، زانکۆی ڕۆژھەڵاتی پەکین تایبەت بە مامۆستایان.
  • لە شاری ھاربین: پەیمانگای ھاربین تایبەت بە ئایتی و تەکنەلۆژیا
  • زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا
  • زانکۆی وھان
  • زانکۆی تچیانگ

جوگرافیا

[دەستکاری]

چین سێیەم گەورە وڵاتی جیھانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، ئەمەش لەپاش ڕووسیا و کەنەدا دێت. سنووری چین بە چواردە دەوڵەت لکاوە، ئەوانیش لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ھەریەکە لە ڤیەتنام و لاوس و میانمار و لە باشووریش ھەریەکە لە ھیندستان، نیپال، بووتان، و پاکستان دێن. ھەروەھا، لە ناوەڕاستی ئاسیاش چین بەستراوە بە ھەریەکە لە ئەفغانستان، تاجیکستان، کازاخستان و، قرغیزستان و لە باکووری ئاسیا چین بە ھەریەکە لە کۆریای باکوور و ڕووسیای فار ڕۆژھەڵات لکاوە.

دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی کۆماری گەلی چین ١٬٣٩٣٬٧٨٣٬٨٣٦ کەس بووە کە دەکاتە ١٩٫٢٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٥٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٥٤ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

ئایین

[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێری، زۆرتر لەنیوەی دانیشتیوانی چین ھیچ ئایینێکیان نییە؛ جگە لەوەش، کۆمەڵەی تر ھەن پەیڕەویی کۆنفۆشی، بووزی، مەسیحییەت و، ئیسلام دەکەن. لە چین ھەڵبژاردنی ئایینی تاکەکەس ئازادە، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونی ئایینی کەسی بەرامبەر دەبێت.

ئایینەکان لە چین[٢]
ئایینەکان ڕێژە
بێ ئایین
  
٧٥٫٠٪
بودیزم
  
١٨٫٠٪
سوننە
  
٢٫٠٪
ئەوانی تر
  
٥٫٠٪

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ بەختیاری، سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]