(Translated by https://www.hiragana.jp/)
یاری مۆبایل - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاری مۆبایل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاری مۆبایل یاریکردنە لەسەر مۆبایلە تایبەتمەندەکان، مۆبایلی زیرەک/ تابلێت، کاتژمێری زیرەک، پی دی ئەی. کۆنترین یاری مۆبایل کە تا ئێستا زانراوە یاری تێتریسە لەسەر مۆبایلی هاگنک ئێم تی-٢٠٠٠ لە ساڵی ١٩٩٤.[١][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە][٢]

نۆکیا لە ساڵی ١٩٩٧ بە دانانی یاری سنێک لەسەر ئامێرەکانی سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێنا.[٣]سنێک لەسەر زۆرترین ئامێرەکانی نۆکیا بەردەست بوو بەبێ ڕەزامەندی بەکارھێنەر، لەو کاتەوە تا ئێستا بووە بە یەکێک لەو یاریانەی کە زۆرترین بەکارهێنەری هەبووە وە لەسەر زیاتر لە ٣٥٠ ئامێر بەردەست بووە لە هەموو جیهان.[٤]نۆکیا٦١١٠ یەکەم مۆبایل بوو کە ئەم یاریەی لەسەر بەردەست بوو.

ئەمرۆ بەبەردەوامی یاریەکانی مۆبایل بە خۆڕایی دادەبەزێنرێت لە ئەپڵیکەیشنی ستۆرەکانی مۆبایل، بەڵام لە هەندێک حاڵەت بەکارهێنەر دەیانکڕێت، یاخود دەنێردرێت بە بلوتوز، وای فای و پڕۆگرامە نوێیەکان یان گواستنەوەی بە کێبڵ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «This was the world's first cell phone with a game loaded on it». Phone Arena. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ Andreas Elmenthaler (Elmi). «Hagenuk MT-2000 with Tetris». Handy-sammler.de. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «Snake is born:a mobile gaming classic» (بە هۆڵەندی). Nokia. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی شوباتی ٢٠٠٩. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unfit URL (بەستەر) ٩ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «7 Nokia World Records That Will Blow Your Mind». Wayback.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٢. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unfit URL (بەستەر)