(Translated by https://www.hiragana.jp/)
وتووێژ:کوللە - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:کوللە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم وتارە هی "http://en.wikipedia.org/wiki/Grasshopper"ە نەک Locust--Kurdbuddha (لێدوان) ‏٠٦:١٥، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیری ویکی تاجیکی و کرمانجی بکە؛ ویکی فارسی بە ھەڵە چووە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٨، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وایە، لۆکوستیش بە مانای "آفت ملخ" نیە، ئەوە نەژادێکی کوللەیە. Kurdbuddha (لێدوان) ‏١٠:٥٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناو: کولە

من خۆم کوللەم نەبیستووە و تەنیا کولەم بیستووە، بەڵام وا دیارە بە کوللەیش دەنووسرێ. ڕاستییەکەی لە کوردیدا وشەیەک کە دوو پیتی بە شوێن یەکدا دووبارە بێتەوە نیە یان شازە، بۆیە دەیگوێزمەوە بۆ کولە کە سادەترە و ڕەنگە ڕەسەنتر و باوتریش بێ. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢١، ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: بڕوانە گوللە، کەللەکەلێن، کەللەسەر (کە ئەمەیان پێم وایە سەرەکەی زیادە بێت)، قوللەی ئاگرین و ھەڵبەتە قولەش ھەیە. نازانم بڵێم چی. دروستە یان نا بەڵام تەشدیدی عەرەبی لای ئێمە لە ھەندێ وشە قبوڵ کراوە و لە ھەندێکیش نا. ماددە و چەن وشەی تر لەولاوە. کاک چالاک لە وتووێژێ وتی «ھەر نازانم ئەم دوو میمەی شەممە چین و خۆی ھەر شەمە دروستە»، بەڵام کراوە بە دوو میم و من وەک خۆم ھەست دەکەم زەختێک دەخەینە سەر ئەو وشەگەلە جا نازانم ڕێزمان و ڕێنووس چی دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤٨، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، سپاس ئارام گیان. ڕاستییەکەی ئەو نموونانەی سەرەوەش بە گولە و قولە و کەلەش دەوترێن. ئەگەر بەو جۆرە باوتر نەبن، ناباوتر نین (بۆ نموونە کەس ناڵێ قوللەی قاف، دەڵێن قولەی قاف؛ یان لە زاری ئێمەدا- یانی کوردیی بابانی-ناڵێن گوللەی وێڵ، دەڵێن گولەی وێڵ، بەتایبەت قەدیمییەکان کە عەرەبی و فارسی نازانن). بۆ گولە و تێدەگەم چون لە فارسیشدا گوللە دەوترێ چون ڕەنگە کورترکراوەی گلوولە بێت و دوو لامەکەیان تێکەڵ کردبێت. قولەیش لە عەرەبی و فارسیشدا هەیە. بەڵام کولە هەر هی کوردە. ڕاستییەکەی لە وشەی کوردیدا زۆرم سەرنج داوە و پیتی دووبارەم نەدیوە، تەنانەت وشە خوازراوەکان لە شەددە/تەشدید دادەماڵن. کارم بە مەلا و عەرەبیزان و...وە نیە کە بە ئۆمەت دەڵێن ئوممەت یان بە محەمەد(و) دەڵێن محەممەد و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٣١، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ئێمە ئەڵێین کولە. Aza (لێدوان) ‏٠٤:٠٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: سپاس و لابردنی ئەم دەبڵانە ئەگەر کێشە بۆ ڕێنووسی کوردی دروست نەکەن و بەپێی ڕێزمان و ڕێنووس لایان بەرین تا نەڵێن بە ئارەزووی خۆیان دەستکاری دەکەن شتێکی باشە تا پەیڕەویی لێ بکەین، بەڵام بەکارھێنەر ھەبووە لەسەر گۆڕینی منداڵ بە مناڵ مشتومڕی کردووە و وتوویەتی پەروەردە و حکوومەت و میدیاکانیش ھەر منداڵیان نووسیوە. بۆچی گۆڕیوتانە و لە خۆتانەوە دەستکاری دەکەن؟ وتوومە لە خۆوە نەبووە و بە وتووێژەوە بووە کە باس لە وشەڕەتناسییەکەی کراوە و بەوە گەیشتووینە، بەڵام منداڵ چۆن دروست بووە؟ یان ماددە و شەممە بکەینە مادە و شەمە کێشە دروست نابێ؟ کورد ھەر وتوویەتی عەباس و گوێم لە کەس نەبووە بڵێ عەبباس. ئەگەر قانوونێ ھەبێ، خۆ باشە؛ من لە دوایییەکەی دەترسم چونکە ویکیپیدیاکەمان شوێنێکە تا ئێستاش بۆ زۆر شوێن سەنگی خۆی ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٧:٣٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: سەبارەت بە وشەی (منداڵ و مناڵ) حەزم کرد قسەیەکی تێدا بکەم. وشەی مناڵ، وشەیەکی ناستاندارە، ئەم وشەیە بەهیچ شێوەیەک نابێت بنووسرێت لەساتی نووسین، چونکە قسەی سەر زمانە، ئەم شتەش لەهەموو زمانەکان یان زۆربەیان هەیە. بۆنموونە لە زمانی ئینگلیزیدا بۆ وشەی Know ناڵێن کناو، بەڵکو دەڵێین ناو، لێرە لە کوردیش دا بەهەمان شێوە وشەمان زۆرە هی سەر زمانە و ڕێزمان نین، هەندێک نموونە: (ئەڵێ سەرزمانە - دەڵێ ڕێزمانییە، ڕووناچی سەرزمانە - ڕووناکی ڕێزمانییە، ئەزانم سەرزمانە - دەزانم ڕێزمانییە، نا سەرزمانە - نەخێر ڕێزمانییە، ئەتوانم سەرزمانە - دەتوانم ڕێزمانییە) ئەوەندەم دەزانی تا باسی بکەم، جا نازانم گەر یەکێک هەبێت بە بەڵگەوە قسەکانم بشکێنێت و هەڵە ببم. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٣٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla وتووێژ:مناڵدانت بینیوە؟ لەوێ کاک چالاک باسی کردووە کە مناڵ لە چییەوە ھاتووە، بەس کەس زاتی ئەوەی نەکردووە بڵێ منداڵ لە چییەوە ھاتووە، بەڵکوو ھەر قسەی یەکتری دووبارە دەکەنەوە و دەڵێن خەتی حکوومەت و میدیا و ئەمە و ئەوەیە. شتێ ھەڵە بێ یان لانی کەم بەڵگەی دروستبوونی دیار نەبێ، پێویست بە مشتومڕ ناکات. ھەر بۆ نموونە، کاژێر بەجێی کاتژمێر دروست نییە و کاژێر مانای تری ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٠٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
، @Aram: قسەکەت ڕاستە. من تا ڕادەیەک زانیاریم هەیە لەسەر پرۆسە دەنگییەکانی کوردی جیاوازیی لەگەڵ زمانە هاوسێکانی. ئەوەش بڵێم کاتێک دەڵێم کولە ڕەنگە کوردی تر بێت لە کوللە مەعنای ئەوە نیە وشەی دووەم قەدەغە بکرێ (هەردوو وشەکە لە فەرهەنگی کوردیدا تۆمار کراون). ئەو وشەیەش کوردییە و سیستەمی زاراوە و بنزارەکان دروستیان کردووە، وەک چۆن لە موکریان بە جنۆکە دەوترێ جندۆکە، بەڵام دەزانین یەکەم ڕاستترە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٢، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan منیش لەگەڵ «کولە» و «کەلە»م. ‎Gêjełûk ‏١٠:٠٨، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]