(Translated by https://www.hiragana.jp/)
کەعبە - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەعبە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
کەعبە
ناو بە زمانی فەرمیٱلْكَعْبَة، ٱلْكَعْبَة ٱلْمُشَرَّفَة
خوێندنەوەی ئای پی ئەیal.ˈkaʕ.ba، al.ˈkaʕ.ba‿l.mu.ˈʃar.ra.fa
ئایینئیسلام
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
دابەشکاریی کارگێڕیمەککە
جێمزگەوتی حەرام
پۆتانی شوێن٢١°٢٥′٢١″N ٣٩°٤٩′٣٤″E
ڕووداوە بەرچاوەکانتەواف، حەج، عومرە
ڕووبەر١١٩ مەتری چوارگۆشە
Depicted by🕋
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://islam.stackexchange.com/tags/kaabah
Map
وێنەی کەعبە لە مزگەوتی حەرام لە مەککە

کەعبە، (بە عەرەبی: الْكَعْبَة‎) قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، و سەردانی دەکەن لە حەجدا، و ئارەزووی دەکەن و ھەوڵی گەیشتن ئەدەن پێی لە ھەموو لایەکی جیھانەوە، ھەروەھا پێی ئەوترێت بەیتی حەڕام، لەبەر ئەوەی خوا کوشتاری تێدا حەرام کردووە، موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕووی زەوی. لەبەر ئەوەی خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم پایەکانی کەعبە بەرز بکاتەوە، و ئیسماعیلی کوڕی یارمەتی دا لە بنیاتنانییدا، و کاتێک بنیاتنانی تەواو بوو، خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم کە بانگ بدات بە خەڵکی بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و حەجی بۆ بکەن بە پێی باوەری ئیسلامی.

لە شێوەی شەش پاڵوودایە، بەرزییەکەی ١٥ مەترە، و درێژی ئەو لایەی دەرگاکەی تیاییە ١٢ مەترە، ئەوەی بەرامبەری بە ھەمان شێوە، و دوو لاکەی تری درێژییەکیان ١٠ مەترە، و لە سەردەمی ئیسماعیلدا بەو شێوەیە نەبووە، بەڵکو بەرزییەکەی ٩ باڵ بووە، و بە بێ سەقف بووە، و دەرگاکەی بە زەوییەوە نوساوە بووە، لە دوای ئەوە تبع ھاتووە سەقفی بۆ دروستکردووە، پاشان عەبدول موتەلیب دەرگای لە ئاسن بۆ دروست کردووە و بە زێڕ ڕازاندوویەتیەوە، بەمەش یەکەم کەس بووە کەعبە بە ئاڵتون بڕازێنێتەوە.

وەسفی کەعبە

کەعبە بینایەکی شێوە شەش پاڵووی جوانە، و بە بەرزی ١٥ مەتر و درێژی لاکانی ١٢ مەتر و ١٠ مەتر، و تەنھا یەک دەرچەی ھەی کە ئەویش دەرگایەکە لە ساڵێکدا تەنھا سێ جار دەکرێتەوە بۆ شتنی ناوەکەی بە ئاوی زەمزەم.

گۆشەی یەمەن

لە ناوەوەی، ژوورێکی چۆڵ ھەیە، سەقفەکەی بە سێ پایە ڕاگیراوە کە دەورەدراون بە مەڕمەڕ، لە سووچەکەیدا پێ یلیکانەیەکی تەسک ھەیە ڕێگە ئەدات سەر بکەویتە سەرەوە، کە ساڵانە یەکجار سەردەکەون پیایدا بۆ گۆڕینی بەرگی کەعبە، لە سەدەی نۆزدەدا، کەعبە بە چەند بینایەکی بچوک دەورەدراوە.

١. بەردە ڕەشەکە ئەکەوێتە سووچی باشووری ڕۆژھەڵاتی

٢. دەرگای کەعبە، ئەکەوێتە دیواری ڕۆژھەڵاتییەوەو ٢٫١٣ مەتر لە زەوی بەرز دەبێتەوە.

٣. ئاوەڕۆ، ئەکەوێتە دیواری باکووری بۆ دەرچوونی ئاوی باران.

٤. بەشێک لە بەردی بنەچەی کەعبە.

٥. بەردی ئیسماعیل.

٦. ملتزم، شوێنێکە لە نێوان بەردە ڕەشەکە و دەرگاکە.

٧. شوێنگەی حەزرەتی ئیبراھیم.

٨. گۆشەی بەردە ڕەشەکە.

٩. گۆشەی یەمەن.

١٠. گۆشەی سوریا.

١١. گۆشەی عێراق.

١٢. بەرگی کەعبە.

١٣. شریتێکی مەڕمەڕی، ئێستا لابراوە لەبەر پاڵەپەستۆی خەڵک و قەرەبالغی.

١٤. شوێنی ئیبراھیم.

ناونانی کەعبە

کەعبە لە زمانی عەرەبیدا بە شتێک ئەوترێت کە لە شێوەی شەش پاڵوودا بێت، بە عەرەبی بە شەش پاڵوو ئەوترێت (مکعب)، و کەعبە بەم ناوە ناونراوە لەبەر شێوە شەش پاڵوەکەی، و ھەروەھا ناونراوە بە ماڵی دێرین و ماڵی حەرام.

زاراوەی کەعبە لە قورئاندا لە دوو شوێن ھاتووە.

  • ﴿یَا أَیُّھَا الَّذِینَ آمَنُواْ لاَ تَقْتُلُواْ الصَّیْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌ وَمَن قَتَلَھُ مِنکُم مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاء مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ یَحْکُمُ بِھِ ذَوَا عَدْلٍ مِّنکُمْ ھَدْیًا بَالِغَ الْکَعْبَةِ أَوْ کَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاکِینَ أَو عَدْلُ ذَلِکَ صِیَامًا لِّیَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِھِ عَفَا اللّھُ عَمَّا سَلَف وَمَنْ عَادَ فَیَنتَقِمُ اللّھُ مِنْھُ وَاللّھُ عَزِیزٌ ذُو انْتِقَامٍ﴾،[١] واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لەکاتێکدا ئێوە لە ئیحرامدان (نیەتی حەج یا عەمرەتان ھێناوە) نێچیر ڕاو مەکەن، ئەوەی بەئارەزوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت لە تۆڵەیدا دەبێت قوربانیەکی وەک ئەو نێچیرە پێشکەش بکات و ئەو بڕیارەش دەبێت دووکەسی شارەزای دادپەروەر لە خۆتان بیدەن و قوربانیەکەش دەبێت پێشکەش بکرێت لە دەوروبەری کەعبەدا، یاخود بەقەدەر نرخی قۆچەکە خۆراک پێشکەش بەھەژاران بکات، یاخود بەقەدەر ژمارەی ھەژاران (کە خۆراکیان بەردەکەوێت) بەڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سەرپێچی خۆی بچێژێت، لە ڕابوردووشدا ھەرچی لەو بابەتانە ڕوویداوە خوا قەڵەمی چاوپۆشی بەسەردا ھێناوە، جا ئەوەی ئەم ھەڵانە دووبارە بکاتەوە خوا تۆڵەی لێدەسێنێت، چونکە خوا باڵادەست و تۆڵە سێنەرێکی (بە زەبرە)[٢]
  • ﴿جَعَلَ اللّھُ الْکَعْبَةَ الْبَیْتَ الْحَرَامَ قِیَامًا لِّلنَّاسِ وَالشَّھْرَ الْحَرَامَ وَالْھَدْیَ وَالْقَلاَئِدَ ذَلِکَ لِتَعْلَمُواْ أَنَّ اللّھَ یَعْلَمُ مَا فِی السَّمَاوَاتِ وَمَا فِی الأَرْضِ وَأَنَّ اللّھَ بِکُلِّ شَیْءٍ عَلِیمٌ﴾،[٣] واتە: لەو ماڵەدا (کەعبە) نیشانەو بەڵگەی زۆر و ئاشکرا ھەیە، کە یەکێکیان شوێنی تایبەتی خواپەرستیی ئیبراھیمە، ھەروەھا ئەوەی بچێتە ناوی پێویستە ئەمین و ئاسودەبێت، لە ھەموو دەستدرێژیەک، جا خوای گەورەش بڕیاریداوە لەسەر خەڵکی حەج و سەردانی (بیت الحرام) بکەن بە تەنھا ئەوانەی کە توانای (دارایی و تەندروستیان) ھەیە، جا ئەوەی کە باوەڕی نەھێناوە، ئەوە با بزانێت بەڕاستی خوا بێ نیازە لە ھەموو خەڵکان (پێویستی بە چاکە و پەرستنی کەس نیە).[٤]

ناوەکانی کەعبە لە قورئاندا

کەعبە چەندین ناوی ھەیە پێی ناسراوە، ئەو ناوانەش لە قورئاندا ھاتووە، ئەوانیش،

  • کەعبە (الکعبة): ﴿یَا أَیُّھَا الَّذِینَ آمَنُواْ لاَ تَقْتُلُواْ الصَّیْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌ وَمَن قَتَلَھُ مِنکُم مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاء مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ یَحْکُمُ بِھِ ذَوَا عَدْلٍ مِّنکُمْ ھَدْیًا بَالِغَ الْکَعْبَةِ أَوْ کَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاکِینَ أَو عَدْلُ ذَلِکَ صِیَامًا لِّیَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِھِ عَفَا اللّھُ عَمَّا سَلَف وَمَنْ عَادَ فَیَنتَقِمُ اللّھُ مِنْھُ وَاللّھُ عَزِیزٌ ذُو انْتِقَامٍ﴾،[٥] واتە؛ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لەکاتێکدا ئێوە لە ئیحرامدان (نیەتی حەج یا عەمرەتان ھێناوە) نێچیر ڕاو مەکەن، ئەوەی بەئارەزوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت لە تۆڵەیدا دەبێت قوربانیەکی وەک ئەو نێچیرە پێشکەش بکات و ئەو بڕیارەش دەبێت دووکەسی شارەزای دادپەروەر لە خۆتان بیدەن و قوربانیەکەش دەبێت پێشکەش بکرێت لە دەوروبەری کەعبەدا، یاخود بەقەدەر نرخی قۆچەکە خۆراک پێشکەش بەھەژاران بکات، یاخود بەقەدەر ژمارەی ھەژاران (کە خۆراکیان بەردەکەوێت) بەڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سەرپێچی خۆی بچێژێت، لە ڕابوردووشدا ھەرچی لەو بابەتانە ڕوویداوە خوا قەڵەمی چاوپۆشی بەسەردا ھێناوە، جا ئەوەی ئەم ھەڵانە دووبارە بکاتەوە خوا تۆڵەی لێدەسێنێت، چونکە خوا باڵادەست و تۆڵە سێنەرێکی (بە زەبرە).
  • ماڵ (البیت): ﴿وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَیْتَ مَثَابَةً لِّلنَّاسِ وَأَمْناً وَاتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبْرَاھِیمَ مُصَلًّی وَعَھِدْنَا إِلَی إِبْرَاھِیمَ وَإِسْمَاعِیلَ أَن طَھِّرَا بَیْتِیَ لِلطَّائِفِینَ وَالْعَاکِفِینَ وَالرُّکَّعِ السُّجُودِ﴾،[٦] واتە؛ یادی ئەوەش بکەنەوە) چۆن ئەم ماڵەمان (کەعبە) کردە جێگای کۆبوونەوەی خەڵکی، کە بەوپەڕی ھێمنی و ئاسایش و ئاسوودەییەوە لەوێ بەیەک بگەن (دە ئێوەش، خەڵکینە) مەقامی ئیبراھیم کە شوێنی تایبەتی خواپەرستی ئەو بوو، بیکەنە جێگای خواپەرستی و نوێژ، ئینجا فەرمانماندا بە ئیبراھیم و ئیسماعیل کە ئەو ماڵەم خاوێن بکەنەوە (لە چەپەڵی ماددی و مەعنەوی) بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوەو (طواف) دەکەن و تێیدا دەمێننەوەو (اعتکاف) دەکەن ھەروەھا بۆ کڕنووشبەران و سووژدەبەران.
  • ماڵی دێرین (البیت العتیق): ﴿ثُمَّ لْیَقْضُوا تَفَثَھُمْ وَلْیُوفُوا نُذُورَھُمْ وَلْیَطَّوَّفُوا بِالْبَیْتِ الْعَتِیقِ﴾ سورەتی حەج، ئایەتی ٢٩، واتە؛ لەوەودوا با (ئیحرام بشکێنن)، ھەروەھا وەفا بکەن بە نەزرەکانیان و جێبەجێی بکەن و بەدەوری ماڵی دێرین و بەنرخی خوا (کەعبە) دا، با (طواف) بکەن.
  • مزگەوتی حەڕام (المسجد الحرام): ﴿یَا أَیُّھَا الَّذِینَ آمَنُواْ لاَ تُحِلُّواْ شَعَآئِرَ اللّھِ وَلاَ الشَّھْرَ الْحَرَامَ وَلاَ الْھَدْیَ وَلاَ الْقَلآئِدَ وَلا آمِّینَ الْبَیْتَ الْحَرَامَ یَبْتَغُونَ فَضْلاً مِّن رَّبِّھِمْ وَرِضْوَانًا وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُواْ وَلاَ یَجْرِمَنَّکُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ أَن صَدُّوکُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَن تَعْتَدُواْ وَتَعَاوَنُواْ عَلَی الْبرِّ وَالتَّقْوَی وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَی الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُواْ اللّھَ إِنَّ اللّھَ شَدِیدُ الْعِقَابِ﴾،[٧] واتە؛ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە دەستکاری دروشمەکانی خوا مەکەن و ھەڵی مەوەشێننەوە (بەتایبەت دروشمەکانی حەج و عەمرە) ھەروەھا مانگەکانی حەرام (کە: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم) ن، تێکی مەدەن و ئەو قوربانیەش کە دەکرێت (مەرجەکانی مەشێوێنن) و ئەو ملوانکانەی (دەکرێتە ملی ئاژەڵ، کە نیشانەیە بۆ ئەوەی خاوەنیان بڕیاریداوە بکرێن بەقوربانی) لێی مەکەنەوە و ڕێگە لەوانە مەگرن کە دێن بۆ (طواف) ی کەعبەو لەکاتێکدا بەئومێدی فەزڵ و ڕەزامەندی خوان، کاتێک ئیحرام دەشکێنن، ئەوە بۆتان ھەیە ڕاو بکەن، ھەروەھا دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتی کەسانێک کە نەیانھێشت کاتی خۆی (طواف) ی کەعبە بکەن، مەکەنە ھۆی دەستدرێژی و بەرپاکردنی ناخۆشی، یارمەتی و کۆمەکیی یەکتر بکەن لەسەر چاکەو خواناسی، نەکەن یارمەتی وکۆمەکی یەکتر بکەن لەسەر گوناھو دەستدرێژی، لە خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکە بەڕاستی خوا زۆر بەتوندی تۆڵە دەسێنێت.
  • ماڵی پیرۆز (البیت المحرم): ﴿رَبَّنَا إِنِّی أَسْکَنْتُ مِنْ ذُرِّیَّتِی بِوَادٍ غَیْرِ ذِی زَرْعٍ عِنْدَ بَیْتِکَ الْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِیُقِیمُوا الصَّلَاةَ فَاجْعَلْ أَفْئِدَةً مِنَ النَّاسِ تَھْوِی إِلَیْھِمْ وَارْزُقْھُمْ مِنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّھُمْ یَشْکُرُونَ﴾،[٨] واتە؛ پەروەردگارا بەڕاستی من ھەندێ لە وەچە و خێزانم لە دۆڵێکی وشکی بێ کشتوکاڵدا جێنشین کردووە، لەپاڵ ماڵە پیرۆزەکەتدا، لە پاڵ (بیت الحرام) دا، پەروەردگارا، بۆیە لێرە نیشتەجێم کردن تا بەچاکی نوێژو خواپەرستی ئەنجام بدەن، جاداواکارم دڵی ھەندێک لەو خەڵکە کەمەندکێش بکەیت بۆ لایان و لە ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر بەھرەمەندیان بکەیت، بۆئەوەی سوپاسگوزاری بکەن.

ھەروەھا ناوێکی تری ھەیە ئەویش (یەکەم ماڵە) لە سورەتی ئال عومراندا ھاتووە، ﴿إِنَّ أَوَّلَ بَیْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِی بِبَکَّةَ مُبَارَکًا وَھُدًی لِّلْعَالَمِینَ‹٩٦›فِیھِ آیَاتٌ بَیِّـنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاھِیمَ وَمَن دَخَلَھُ کَانَ آمِنًا وَلِلّھِ عَلَی النَّاسِ حِجُّ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَیْھِ سَبِیلاً وَمَن کَفَرَ فَإِنَّ اللە غَنِیٌّ عَنِ الْعَالَمِینَ‹٩٧›﴾،[٩] واتە؛ بەڕاستی یەکەم خانە و ماڵ و مەنزڵگەیەک کە بۆ خەڵکی دانرا لەسەر زەوی (بۆ خواپەرستی) ئەوەیە لە مەککەدایە، کە پیرۆزە و ھیدایەت و ڕێنموویی بەخشە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان. (٩٦) لەو ماڵەدا (کەعبە) نیشانەو بەڵگەی زۆر و ئاشکرا ھەیە، کە یەکێکیان شوێنی تایبەتی خواپەرستیی ئیبراھیمە، ھەروەھا ئەوەی بچێتە ناوی پێویستە ئەمین و ئاسودەبێت، لە ھەموو دەستدرێژیەک، جا خوای گەورەش بڕیاریداوە لەسەر خەڵکی حەج و سەردانی (بیت الحرام) بکەن بە تەنھا ئەوانەی کە توانای (دارایی و تەندروستیان) ھەیە، جا ئەوەی کە باوەڕی نەھێناوە، ئەوە با بزانێت بەڕاستی خوا بێ نیازە لە ھەموو خەڵکان (پێویستی بە چاکە و پەرستنی کەس نیە).

شوێنی کەعبە

کەعبە ئەکەوێتە ناوەندی مزگەوتی حەڕامەوە، نزیکەی لە شێوەی شەش پاڵوودایە، و ئەڵێن ناوەندی گۆی زەوییە یان ئەکەوێتە ناوەڕاستی زەوییەوە و بەرزییەکەی پانزە مەترە و لە لای ڕۆژھەڵاتییەوە دەرگایەک ھەیە دوو مەتر لە زەوییەوە بەرزە، و چوار پایەی ھەیە ئەوانیش پایەی ڕەش و صایەی شامی و پایەی یەمانی و پایەی عێراقی.

بنیاتنانی کەعبە

بە بیروباوەڕی موسڵمانان، بۆ یەکەم جار کەعبە لەلایەن فریشتەکانەوە بنیاتنراوە، و گێڕانەوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە ئەکەن، کەعبە ١٢ جار بنیات نراوە بە درێژایی میژوو، و ئەمانەی خوارەوەش ناوی بنیاتنەرەکانن.

فریشتە و ئادەم و شیت کوری ئادەم و ئیبراھیم و ئیسماعیل و عەمالیقەکان و جرھم و قوسەی کوری کیلاب و قوڕەیش و عەبدوڵڵا کوری زوبەیر ساڵی ٦٥ک، حەجاج کوری یوسف ساڵی ٧٤ک و سوڵتان موڕادی چوارەم ساڵی ١٠٤٠ک.

سەرچاوەکان

  1. ^ سورەتی مائیدە؛ ئایەتی ٩٥
  2. ^ سایتی تەنزیل.
  3. ^ سورەتی ئال عیمران، ئایەتی ٩٧
  4. ^ سایتی تەنزیل
  5. ^ سورەتی مائیدە؛ ئایەتی ٩٥
  6. ^ سورەتی بەقەرە، ئایەتی ١٢٥
  7. ^ سورەتی مائیدە، ئایەتی ٢
  8. ^ سورەتی ئیبراهیم، ئایەتی ٣٧
  9. ^ سورەتی ئال عیمران، ئایەتی ٩٦و٩٧
  • ویکی عەرەبی