(Translated by https://www.hiragana.jp/)
لاوی - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەند لاوێکی زانکۆ

لاوی یان گەنجی ماوەیەکی ژیانە، لەو ماوەیەدا بە کەسەکە دەوترێت لاو یان گەنج. بە گشتی بەو کاتە دەوترێت کە کەوتۆتە نێوان مناڵی و پیری.[١][٢] ئاسایی بە کەسانی ٢٠ تا ٤٠ ساڵان دەوترێت لاو. ئەم ماوەیە بە دەرکەوتنی ورە و توانا لە مرۆڤدا پێناسەکراوە، و ئەو کاتەیە کە تێیدا خاوەن لەشێکی ڕێکوپێکە، لەبەرەمەشە زۆر جار گەنجی بە قۆناغی بەرانبەر یان دژ بە پیری دادەنرێت. گەنجەکان چینی سەرەکیی زانکۆکان و کۆلێژەکان و قوتابخانە ئامادەیییەکان پێک دەھێنن. ئەو چینەن کە زۆرینەی دەستی کاریان پێکھێناوە.

لە کوردەواری و زۆربەی کۆمەڵگەکاندا، کاتێک کەسەکان دەگەن بە تەمەنی گەنجی، بەتایبەتی دوای تەواوکردنی خوێندنیان، کۆمەڵێ داوا و ئەرکیان دەکەوێتە سەر؛ لەوانە پەیداکردنی کار (بەتایبەتی بۆ کوڕان) و چوونە نێو ژیانی ھاوسەری.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

  1. ^ "Youth". Macmillan Dictionary. Macmillan Publishers Limited. Retrieved 2013-8-15.
  2. ^ «Youth». Merriam-Webster. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە November 6, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)