پۆرکۆ ڕۆسۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆرکۆ ڕۆسۆ
پۆڕۆکۆ ڕۆسۆ دەیەوێت بفڕێت و لە تەنیشتیشی خاتوو گینایە لە فڕۆکەکە. لەلای ڕاستیان ناونیشانی فیلمەکە دەردەکەوێت و لە خوارەوەش فڕۆکەیەکە بە ئاسمان دەفڕێت.
پۆستەری بڵاوکراوەی شانۆ
دەرھێنەرھایاوۆ میازاکی
بەرھەمھێنەرتۆشیۆ سزوکی
شانۆنامەھایاوۆ میازاکی
ئەکتەران
مۆسیقاجۆی ھیساشی
وێنەگری سینەماییئاتسوکی ئۆکوی
مۆنتاژتاکێشی سێیاما
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەتۆھۆ
دەرچوون
  • ١٨ی تەممووزی ١٩٩٢ (1992-07-18) (Japan)
ماوەی فیلم٩٤ خولەک
وڵاتژاپۆن
زمانژاپۆنی
داھات$٤٤٬٦ ملیۆن (est.)

پۆرکۆ ڕۆسۆ (بە ژاپۆنی: べにぶた، بە ڕۆماجی: کورێنای نۆ بوتا، وەرگێڕانی دەقاودەق: 'Crimson Pig') ئەنیمییەکی ژاپۆنی بە ژەنرای سەرکێشی و خەیاڵییە کە لە ساڵی ١٩٩٢ دەرھاتووە.[١] نووسینەوە و دەرھێنانی لەلایەن ھایاوۆ میازاکی بۆ کراوە؛ کە لەژێر کاریگەری مانگای ("سەردەمی بەلەمە فڕیووەکان") بووە، مانگا بە شێوەی ڕەنگی ئاوی لەلایەن میازاکییەوە داڕێژراوە؛ و کاری دەنگی فیلمەکە لەلایەن شویچیرۆ مۆریاما، تاکیکۆ کاتۆ، ئەکێمی ئۆکامورا و ئاکیۆ ئۆتسوکا کراوە، و لەلایەن ستۆدیۆکانی گێبڵییەوە کاری ئەنیمەیشنی بۆ کراوە بۆ تۆکوما شۆتێن،[٢] ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن، ھێڵی تەلەڤیزیۆنی نیپۆن، و لەلایەن تۆشیۆ سزوکی کاری بەرھەمھێنانی بۆ کراوە و بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی لەلایەن کۆمپانیای تۆھۆوە بووە.

یەکەم وەشانی وەرگێڕانی ئینگلیزی بۆ ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن ئامادە کرا و تێیدا. دواتر فیلمەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی وەرگێڕانی بۆ کرایەوە و بە شێوەی دی ڤی دی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بڵاوکرایەوە لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٥. دواتریش کۆمپانیای ئەمریکی فیلم (GKIDS) دووبارە فیلمەکەی بڵاوکردەوە بە بلو-ڕای و دی ڤی دی لە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٧، کە ڕێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ ستۆدیۆکانی گێبڵی کردبوو.

تیمی بەرھەمھێنان[دەستکاری]

بەشداربووان[دەستکاری]

بەرھەمھێنانی دەنگی پۆرکۆ لەلایەن مۆریاما بە زمانی ژاپۆنی و لەلایەن ھارلن و کیتن و بەزمانی ئینگلیزی، بۆ ساڵی ١٩٩٦ و ٢٠٠٥ دۆبلاژکرا.
ناوی کارەکتەر ئەکتەری دەنگ
ئۆرجیناڵ دۆبلاژی ئینگلیزی ژاپۆنی ئینگلیزی
ڕەسەن، ١٩٩٢ ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن، ١٩٩٦ واڵت دیزنی پیکچەرز ٢٠٠٥
پۆکۆ ڕۆسۆ / مارکۆ پەیگت پۆکۆ ڕۆسۆ / مارکۆ ڕۆسۆلینی شویچیرۆ مۆریاما پاتریک ھارلن مایکل کیتن
Donald Curtis ئاکیۆ ئۆتسوکا گرێگ دێڵ کاری ئێڵوێس
فیۆ پیکلۆ ئاکێمی ئۆکامورا لین ئیڤ ھارس کیمبێڕلی وێڵیامس-پەیزڵی
خاتوو گینا تۆکیکۆ کاتۆ فەیت باچ سوزان ئیگن
بەڕێز. پیکلۆ سانشی کاتسورا کلای لۆورێی دەیڤد ئۆگدێن ستێرس
فیراریان فیراری ماھیتۆ تسوجیمورا جوولیان ماکفارلەین تۆم کێنی
Capo سەرۆک تسونێ ھیکۆ کامیجۆ نەناسراو براد گارێت
ئەندامانی مافیای مامما ئایوتۆ ڕێیزۆ نۆمۆتۆ بێڵ فێگەرباکی
ئۆسامو سساکا کێڤن مایکڵ ڕیچاردسەن
یو شیماکا جێف مەینینگ فرانک وێڵکەر

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

لەسەرەتادا پلان وابوو کە فیلمەکە فیلمێکی کورت بێت بۆ ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن لەژێر کاریگەری مانگای ھایاوۆ میازاکی «سەردەمی بەلەمە فڕیووەکان». بەڵام دواتر فیلمەکە درێژتر کرایەیەوە. پەیدابوونی جەنگ لە یۆگۆسلاڤا کاریگەرییەکی باشی ھەبوو لەسەر بەرھەمھێنانی و وای کرد فیلمەکە جدی تر بێت،

کۆمپانیای ھێڵەکانی فڕینی ژاپۆن وەک وەبەرھێنەرێکی سەرەکی فیلمەکە مایەوە، و فیلمەکەی لەناو ھێڵی فڕۆکەوانییەکەی پەخش کرد پێش ئەوەی لە سینەماش بڵاو بکرێتەوە[٣]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

فیلمەکە لە ١٨ی تەممووزی ١٩٩٢ لە ژاپۆن لەلایەن تۆھۆوە بڵاوکراوەتەوە، و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن تۆکوما شۆتێنەوە بڵاوکرایەوە.

بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]

پۆرکۆ ڕۆسۆ لە ساڵی ١٩٩٢دا بە یەکەم دەھات لە پێرستی فیلمەکان لە بازاڕەکانی ژاپۆن، کە کرێی دابەشکردنی ٢٫٨ بلیۆن یێینی ژاپۆنی[٤] و داھاتی فیلمەکەش ٥٫٤ بلیۆن یێین[٥][٦] خەملێنراوە.

لە فەڕەنسا ١٦٧٬٧٩٣ بلیتی فرۆشتووە،[٧] و کە گەر پارەی فەڕەنسی وەرگێڕینە سەر دۆلار بە ١٬٠٠٦٬٧٥٨ دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت[٨] لە وڵاتانی تری ئەورووپی داھاتی ٥٧٣٬٧١٩ بوو،[٩] کە کۆی گشتی وڵاتانی ئەورووپا و ژاپۆن ٤٤٬٥٨٠٬٤٧٧ دۆلارە.

ڕەخنەگران[دەستکاری]

فیلمەکە چەندین خەڵات و پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. ھەر بۆ نموونە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی ئانێسی بۆ ساڵی ١٩٩٣ خەڵاتی «باشترین فیلمی درێژ»ی بەدەست ھێنا. ھەروەھا ناوی ھاتە لیستی فیلمە ئەنیمەیشنەکانی تایم ئاوت کە باشترین ٥٠ فیلمی ئەنیمەیشن کراوە.[١٠] لەلایەن ڕۆتن تۆمەیتۆس، %٩٦ی ڕەخنەگرانی کە ٢٣ ڕەخنەگر بوون پێداچوونەوەکانیان پۆزەتیڤ بوون، بە ڕەیتینگی ٨٫١ لە ١٠[١١] ھەروەھا ڕەخنەگری مێتا-کریتیک (کە وێبسایتێکی ئەمریکیییە پێداچوونەوە بە فیلمەکان دەکات) لەلایەن یازدە پێداچوونەوەکەر ٨٣ خاڵی ھێنا لە ١٠٠، بەمەش فیلمەکە دەکات بە «ستایشکراوی گشتگیر».[١٢]

ویڵسن مکلاچلان، لە سینەمای چەپ، بە یەکێک لە «فیلمە زۆر تایبەتەکانی کەتەلۆگی ستۆدیۆکانی گێبڵی دادەنێت.» جانێت کاتسۆوڵسی نیویۆرک تایمز نووسیویەتی «بەڕێز. میازاکی فانتازیا و مێژوو دەگۆڕێت بەرەو نیان و جوان کە ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە».[١٣] ڕۆبێرت پاردی سەربە تیڤی گاید (کۆمپانیایەکی تەلەڤیزیۆنی دیجیتاڵی ئەمریکی) چوار ئەستێرەی لەسەر پێنج بە فیلمەکە داوە، و دەڵێت: «میازاکی ڕێز لە فیلمە سەرکێشییەکانی ھۆلیوود دەگرێت لە کاتی جەنگدا، لەم کارە شاکارەدا کە لە چوارچێوەی سەرکێشی بەرازێکی فڕێو خۆی دەبینێتەوە… بینینی پاڵەوانەکان بە شێوەیەکی کۆمیدی یان ئەوەندە جددی نەبێت، وەک ئەوەی لە ڕوانگەی بەرازێکەوە یان لە کۆشکێکی بەرازەوە سەیریان بکەین… فیلمەکە بە شێوەیەکی ڕێکو پێکی کەمێک گۆڕانکاری بەسەرھێنرا لەلایەن دۆناڵد ئێچ دەیڤس و سیندی ھیویت دەیڤسەوە بۆ ئەوەی بە باشی لەگەڵ حەزی بینەرانی ئەمریکی بگونجێت».[١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Porco Rosso (1992) Directed by Hayao Miyazaki". Allmovie. Retrieved July 14, 2022.
  2. ^ "Kurenai No Buta (Porco Rosso, The Crimson Pig) (1992) Feature Length Theatrical Animated Film". Bcdb.com. Archived from the original on January 18, 2013. Retrieved October 19, 2016.
  3. ^ "Porco Rosso Review". Omohide. Archived from the original on July 26, 2014. Retrieved May 13, 2013.
  4. ^ "Kako haikyū shūnyū jōi sakuhin 1992-nen" (بە ژاپۆنی). Motion Picture Producers Association of Japan. Archived from the original on May 11, 2011. Retrieved February 6, 2011.
  5. ^ Kanō, Seiji (March 1, 2006). 宮崎駿みやざきはやお全書ぜんしょ (Complete Miyazaki Hayao) (Shohan ed.). フィルムアートしゃ (Film Art Company). p. 173. ISBN 4845906872.
  6. ^ "歴代れきだいきょうおさむベスト100" [All-time box office top 100] (بە ژاپۆنی). Kogyo Tsushinsha. Archived from the original on March 3, 2013. Retrieved June 9, 2019.
  7. ^ "PORCO ROSSO – Kurenai no buta (1995)". JP's Box-Office. Archived from the original on January 8, 2022. Retrieved March 2, 2019.
  8. ^ Hoffman, Mark S. (1992). The World almanac and book of facts, 1993 (125th Anniversary ed.). New York: Pharos Books. p. 296. ISBN 0-88687-658-3. Archived from the original on January 8, 2022. Retrieved June 13, 2019.
  9. ^ "Kurenai no buta (Porco rosso) (2008)". Box Office Mojo. Archived from the original on December 18, 2018. Retrieved December 16, 2018.
  10. ^ "Time Out's 50 Greatest Animated Films – Part 3 with Time Out Film - Time Out London". www.timeout.com. Archived from the original on 8 October 2009. Retrieved 17 January 2022. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Porco Rosso". Rotten Tomatoes. Archived from the original on February 19, 2015. Retrieved April 28, 2023.
  12. ^ "Porco Rosso Reviews". Metacritic. Archived from the original on June 30, 2020. Retrieved April 28, 2023.
  13. ^ "Porco Rosso". Rotten Tomatoes. Archived from the original on February 19, 2015. Retrieved April 28, 2023.
  14. ^ "Porco Rosso review". TVGuide. Archived from the original on August 25, 2020. Retrieved March 15, 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]