(Translated by https://www.hiragana.jp/)
ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان

پەڕەی protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا

وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە.

لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٧٠٬٨٥٨ وتار بوونی ھەیە و ٧٠ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک (وتاری ھەڵبژێردراو) لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت.

پەڕەیەک بە ھەڵکەوت لە پۆلی وتارە ھەڵبژێردراوەکان

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە

وزەی خۆری (بە ئینگلیزی: Solar Energy) وزەیەکە کە لە ڕووناکی و گەرمیی خۆرەوە وەردەگیرێت. ئەم وزەیە بە بەکارھێنانی کۆمەڵێک تەکنۆلۆژیای نوێ بەرھەم دێت کە ھەموو ڕۆژێک خەریکی گەشەکردن و پێشکەوتنن. بڕێک لەم تەکنۆلۆژیایانە بریتین لە بەکارھێنانی کۆکەرەوەی گەرمیی خۆری، تەکنۆلۆژیای (فۆتۆڤۆڵتایی یان تەختەخانەی ھەڵمژی خۆری)، وزەی گەرمی خۆر، تەلارسازیی خۆری، کێڵگەکانی وزەی خۆری و تەکنیکییەکانی توانەوەی خوێیە جۆربەجۆرەکان و فۆتۆسینتەسیزی دەستکرد.

سەرچاوەی سەرەکیی وزە نوێ و خاوێنەکەی جیھان تەکنەلۆژیا ئاڵۆز و پێشکەوتووەکانی بواری خۆرن، کە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریان لەسەر دەکرێت و بەرەو پێش دەچن. ئەم تەکنەلۆژیایانە پشت بە چۆنییەتی ھەڵمژینی وزەی خۆر و چۆنییەتی کۆگاکردن و دواتر گۆڕینی بۆ وزەی گەرمی دەبەستن. تەکنیکییە چالاکەکانی بواری خۆر بریتیین لە بەکارھێنانی سیستەمی فۆڤۆڵتایک، وزەی خۆری چڕکراو، ئاوگەرمکەری خۆری و ھەموو ئەو ئامرازانەی کە بۆ ئیشپێکردنیان پەنا بۆ بەکارھێنانی وزە و تەکنیکی (Passive solar) دەبەن، وەک نموونە دیاریکردنی و ئاڕاستەکردنی ڕووی باڵاخانەیەک بە ڕووی خۆر یان دیاریکردنی ئەو ماددانەی کە بارستەی گەرمییان باشە یان تایبەتمەندیی بڵاوکردنەوەی ڕووناکییان ھەیە، ھەروەھا چۆنییەتی سوودبینینی ئەو گەرمییەی کە لە بۆشاییی ھەوادا ھەیە.

وزەی خۆری بەو گەورەییەی کە لە بەردەستدایە، بووەتە جێگای سەرنج کە بۆچی تەنھا لە بواری وزەی کارەبا سوودی لێ بینراوە. بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەڵسەنگاندنی وزەی جیھانی ساڵی ٢٠٠٠دا، ئەوەی بۆ دەرکەوت کە توانای ساڵانەی وزەی خۆر ١٫٥٧٥–٤٩٫٨٣٧ ئیجەبوول (EJ) بووە. ئەمە چەند جارێک لە کۆی بەکاربردنی ھەموو جۆرە وزە جۆربەجۆرەکانی تری جیھان گەورەترە، کە لە ساڵی ٢٠١٢دا ٨٫٥٥٩ ئی جەی بووە.
خوێندنەوەی زیاتر...

ناوەڕۆکەکان

ھونەر

ژیاننامە ھونەرییەکان

مۆسیقا

ژیاننامە مۆسیقییەکان

میدیا

فیلم و دراما

ژیاننامەکانی میدیا

کایە ڤیدیۆیییەکان

وێژە و شانۆ

چاند و کۆمەڵناسی

پەروەردە

ژیاننامەکانی پەروەردە

جوگرافیا و ناوچەکان

زانستەکان

خۆراک و خواردنەوەکان

تەندروستی و دەرمان

ژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمان

مێژوو

ژیاننامەکانی مێژوو

زمانەکان

وەرزش

ژیاننامە وەرزشییەکان

فەلسەفە

ئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژینناسی

سیاسەت

پارتەکان